دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه، به‌رواری 29/2/2012 به سه‌رپه‌رشتی مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و به‌رپرسی لقی گه‌رمیان و، ئاماده‌بوونی جێگر‌و كارگێڕانی لق و به‌رپرسی لێژنه ناوچه‌كان لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان كۆبونه‌وه‌ی فراوانی مانگانه‌ی خۆی ئه‌نجامدا.
سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه به‌خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكردو، پاشان به‌رپرسی لق تیشكی خسته سه‌روه‌زعی ئێستای كوردستان به‌گشتی و، دۆخی ناوخۆیی یه‌كێتی زانایان به‌تایبه‌تی و له ناوچه‌ی گه‌رمیان به تایبه‌ت تر و، به‌وردی تیشكی خسته سه‌رچه‌ند ته‌وه‌رێك و، سوپاسی لێژنه ناوچه‌كانی كرد كه له مه‌ولووددا گرنگی یه‌كی باشیان به‌و یاده‌داو، چ به‌سازدانی ئاهه‌نگ و چ به‌به‌شداری كردن بێت له بۆنه‌و ئاهه‌نگه‌كاندا، ستافی لق ده‌ستخۆشی له ناوچه‌ی كفری سه‌ربه لقه‌كه‌ی كرد، كه له پاش تێكچونی باری شاره‌كه‌یان وه‌كو هه‌ستكردن به‌به‌رپرسیارێتی له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوایان له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌كان كردووه به‌ته‌نگ بارودۆخه‌كه‌وه بێن و، هه‌وڵی جدی خۆیان بخه‌نه‌گه‌ڕ.
له‌ته‌وه‌رێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا، باس له هاتنه‌وه‌ی یاده‌كانی نه‌ورۆز و راپه‌رین كرا‌و، ئاماژه‌به‌وه‌كرا كه ئه‌و ئازادییه‌ی ئه‌مڕۆ به‌رهه‌می راپه‌رین و خه‌باتی رابوردوی میلله‌ته‌كه‌مان بووه‌و، پێویسته قه‌دری بگیرێ و هه‌موومان به‌هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی پارێزگاری لێ بكه‌ین، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌موومان به‌خته‌وه‌ربین له سایه‌یدا.
دواتر باس له كاروچالاكی لق كرا وسوپاسی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی كرا بۆ هاوكاری و به‌ده‌مه‌وه هاتنه به‌رده‌وامه‌كانیان بۆ ئه‌نجامدانی كاروچاڵاكی یه‌كانیان‌و، دواتر به‌رپرسی لێژنه ناوچه‌كان راپۆرتی خۆیان خوێندنه‌وه‌و به‌وردی تاوتوێ كرا‌و پێشنیار‌و داواكارییه‌كان بیرورایان له‌باره‌وه ئاڵوگۆڕ كرا‌و، به‌رنامه‌ڕێژی بۆكاری داهاتوو كرا.
|