راگه‌یاندنی لقی سۆران:
به‌بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی پرسه‌ی مامۆستای مه‌ڕحوم (مه‌لا یوسف گرتكی) ناسراو به مامۆستا مه‌لا یوسف شیوه‌ماوانی، بنه‌ماڵه‌كه‌ی سوپاسنامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و به‌ڕێزانه ده‌كات، كه له‌كاتی له‌ده‌ستانی مامۆستا هاوخه‌می خۆیان به هه‌ر شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان ده‌ربڕیوه، كه‌ئه‌مه‌ش ده‌قه‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
به ناوی بنه‌ماڵه‌ی مامۆستای كۆچكردوو، (مامۆستا مه‌لا یوسف گرتكی) به‌پێویستمانزانی سوپاس وپێزانینی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و به‌ڕێزانه بكه‌ین كه ئاماده‌ی ناشتن و مه‌ڕاسیمی پرسه‌كه‌مان بوون، به‌تایبه‌ت هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان:
-سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
-به‌رێوه‌به‌رو به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆران
-لقی سۆران وناوچه‌ی دیانای زانایان
-به‌رێوه‌به‌رو مامۆستایان وقوتابیانی قوتابخانه‌ی ئیبن وئاده‌می ئیسلامی له سۆران
-به‌شێك له‌ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان
-لایه‌نه حزبی وئیداری وسیاسیه‌كان
-زانایانی ئایینی هه‌ریه‌ك له‌ده‌ڤه‌ری سۆران،باله‌كایه‌تی،هه‌ولێروده‌وروبه‌ری،پشده‌روبتوێن،خه‌لیفان چۆمان
-دكتۆره به‌رێزه‌كان ومامۆستایانی زانكۆ‌و ئه‌ندازیاران
به‌راستی له‌ده‌ستدانی مامۆستا بۆشایی وكه‌لێنێكی گه‌وره‌ی له‌نێوخانه‌واده‌ی ئێمه دروستكرد‌و، خه‌فه‌تباری كردین ،به‌ڵام به‌شداری وخه‌مخۆری به‌رێزتان له‌پرسه‌كه‌مان به‌شێكی زۆری له‌خه‌مه‌كان و دڵته‌نگی ئێمه‌ی ره‌وانده‌وه، بۆیه سوپاسێكی بێ ئه‌ندازه ئاراسته‌ی به‌رێزتان ده‌كه‌ین ، كه دلسۆزو هاوخه‌ممان بوون خواپاداشتان بداته‌وه.
مه‌لا مه‌حمود مه‌لا یوسف
له‌جیاتی بنه‌ماڵه‌ی مامۆستای خوالێخۆشبوو
4/3/2012
|