راگه‌یاندنی لقی سۆران
ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی 2/3/2012له هۆڵی بۆنه‌كانی گه‌ڕه‌كی ئازادی قه‌زای سۆران، به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عبدالله مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌یاوه‌ری شاندێكی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان و، ستافی ناوچه‌ی دیانای زانایان و، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران، به‌شداری مه‌ڕاسیمێكی رێزلێنانی كرد،كه تیایدا جه‌ماوه‌رێكی به‌رچاوی ناوچه‌كه ئاماده بوون.
ئه‌مه‌و سه‌ره‌تای مه‌ڕاسیمه‌كه، كه‌به‌بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی خولێكی له‌به‌ركردنی (40) فه‌رمایشتی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ربێت) له‌مانگی مه‌ولود سازكرابوو، دوای خوێندنه‌وه‌ی چه‌ندئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز، له‌وته‌یه‌كیدا سه‌رۆكی زانایان تیشكی خسته سه‌رگه‌وره‌یی مانگه‌كه‌و، سازدانی ئه‌و جۆره خولانه‌ی كه‌ده‌بنه مایه‌ی ئاشنابوونی قوتابی و لاوه‌كانمان به ژیان وكه‌سایه‌تی گه‌وره‌یی پێغه‌مبه‌رمان (دروودی خوای له‌سه‌ربێت)، هه‌روه‌ك روونیشی كرده‌وه كه مه‌به‌ستی هه‌ره‌گرنگ له‌یادی مه‌ولود، چاولێكردن وشوێن كه‌وتنی ئاكارو ره‌فتاره جوانه‌كانی پێغه‌مبه‌رمانه، كه‌پێویسته هه‌موو لایه‌كمان په‌یڕه‌ویان بكه‌ین و، له‌ژیانی رۆژانه‌ماندا ره‌نگدانه‌وه‌یان به‌دی بكه‌ین .
دواتر چه‌ند سرودێك به‌و بۆنه‌وه پێشكه‌شكران و، پاشانیش خه‌ڵاتی خوله‌كه به‌سه‌ر 20 قوتابی ده‌رچووی خوله‌كه‌دا دابه‌شكراو كۆتای به‌مه‌ڕاسیمه‌كه هات.
|