راگه‌یاندنی لقی سۆران:
سه‌ر له‌به‌یانی شه‌ممه 3/3/2012، له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی خولێكی زانستی و رۆشنبیری، كه (سه‌نته‌ری زانایان بۆ رۆشنبیری ئاینی) بۆ ناوچه‌ی خه‌لیفانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی سازكردبوو، به ئاماده‌بوونی به‌رپرسی لق به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا خالد مه‌له‌كی وكارگێڕو ئه‌ندامانی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌ڕێز مامۆستامه‌لا عبدالله مه‌لا سه‌عید گرتكی، له دوای خوێندنه‌وه‌ی چه‌ندئایه‌تێك له قوڕئانی پیرۆز‌و، پێشكه‌شكردنی وته‌ی به‌خێرهاتن له‌لایه‌ن به‌رپرسی سه‌نته‌ر به‌ڕێز مه‌لا وه‌یسی مه‌لا سه‌عید، به باتێكی هه‌نوكه‌یی له‌سه‌ر فه‌تواو جۆر‌و شێوازه‌كانی فه‌توا به‌شداری خوله‌كه‌ی كرد.
ئه‌مه‌و له سه‌ره‌تای بابه‌ته‌كه‌یدا به‌ڕێزیان تیشكیان خسته سه‌ر سه‌ره‌تای دروستبوون و سه‌رهه‌ڵدانی فه‌توا، ئینجا روونكردنه‌وه‌ی هاتنی قۆناغ به قۆناغی فه‌توا له‌گشت سه‌رده‌مه‌كانی رابوردو تاده‌گاته ئه‌مڕۆ روونكرده‌وه، هه‌ر له درێژه‌ی بابه‌ته‌كه‌یدا، به‌رێزیان مه‌رجه‌كان وهه‌روه‌ها گرنگی فه‌تواو، گه‌ڕانه‌وه بۆكه‌سانی پسپۆر‌و شاره‌زا له‌باره‌ی فه‌تواوه له‌كۆمه‌ڵگا ئیسلامیه‌كان بۆئاماده‌بوان روونكرده‌وه، دواترئاماژه‌ی به چه‌ند خاڵێكی گرنگ وهه‌نوكه‌یی كرد‌و، رایگه‌یاند: كه‌پێویسته مامۆستایانی ئاینی هاوچه‌رخ لێیان ئاگاداربێت‌و، شاره‌زای له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانی فه‌تواو بنه‌ماكانی هه‌بێت، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه كه‌یه‌كێك له‌گرفته هه‌ره سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌مڕۆی زانست وبواری ئایینی تێكه‌ڵاوی فه‌توایه، كه به‌داخه‌وه زۆرێك له وتاربێژه‌كان مینبه‌ریان كردۆته سه‌كۆی فه‌توادان‌و، ئه‌مه‌ش له واقیعدا دوو شتی له یه‌ك جیاوازن.
دوای كۆتایی هاتنی بابه‌ته‌كه‌ی به‌ڕێزیان، وه‌ڵامی چه‌ندین تیبَینی و سه‌ررنجی به‌شداربوانی خوله‌كه‌ی دایه‌وه‌و، بابه‌ته‌كه بووه مایه‌ی خۆشحاڵی وسودمه‌ندی ئاماده‌بوان.
|