راگه‌یاندنی لقی سۆران:
سه‌ر له به‌یانی 6/3/2012سێ شه‌ممه، به ئاماده‌بوونی به‌رپرسی لق به‌رێز مامۆستا مه‌لا خالد مه‌له‌كی، لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان پێشوازی كرد له به‌ڕێزمامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان.
ئمه‌و له دانیشتنێكدا، كه هه‌ریه‌ك له‌به‌ڕێزان مه‌لا مسته‌فا باپشتی‌و، مه‌لا خدر خه‌لیفانی‌و، مه‌لا وه‌لی دری‌و، مه‌لا خالد ئالانی‌و، مه‌لا ره‌سول سیتكانی، كارگێڕانی لق و به‌رپرسی ناوچه‌ی سۆرانی زانایان مه‌لا ابراهیم شێخانی ئاماده‌ی بوون، بارودۆخی ئه‌مڕۆی كوردستان و رۆڵی زانایان به‌گشتی له‌مه‌ڕ پرسه هه‌نوكه‌ییه‌كانی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان خرانه به‌رباس و رۆڵی كارای یه‌كێتی زانایان به‌گرنگیه‌وه هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ركرا.
هه‌ر له درێژه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا، كاروچاڵاكیه ئاینیه‌كانی سنوری لقی سۆران تاوتوێكران و، به‌ڕێزیان ده‌ستخۆشی وسوپاسگوزاری خۆی گه‌یانده لقی سۆران بۆ ئه‌و جمۆجۆله كارایه‌ی كه هه‌میشه هه‌یه‌تی، له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه به‌رپرسی لقی سۆران به‌ناوی زانایانی سنوره‌كه سوپاسی به‌ڕێزیانی كرد‌و، سه‌ردانه‌كه‌ی به‌بایه‌خه‌وه وه‌سفكردو دواتریش كۆتایی به‌سه‌ردانه‌كه‌هات.
|