له نامه‌یه‌كیدا بۆ سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، دكتۆر عه‌بدولغه‌فور سامه‌رائی سه‌رۆكی دیوانی وه‌قفی سوننی سوپاس‌و پێزانینی خۆی ئاراسته‌ی ئه‌ندامانی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان ده‌كات، كه تێیدا ده‌ڵێت:
به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵا سه‌عید/ سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
سڵاوی خواتان له‌سه‌ر بێت
خۆم به به‌خته‌وه‌ر ده‌زانم ئه‌وپه‌ڕی سوپاس‌و پێزانینی خۆم ئاراسته‌ی ئێوه بكه‌م، له رێی به‌ڕێزیشتانه‌وه ئاراسته‌ی به‌ڕێزان ئه‌ندامانی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان بكه‌م، له هه‌مبه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌رتان خست له گیانی هه‌ماهه‌نگی‌و هاریكاری‌و، ره‌خساندنی كه‌شێكی شیاو‌و باش، به كۆشش‌و هێمه‌تێكی ناوازه‌وه، كه بووه مایه‌ی سه‌رخستنی ئه‌نجامی كۆتایی له هه‌ڵبژاردنی (قورئانخوێنی عێراق) كه دیوانی وه‌قفی سوننی به هه‌ماهه‌نگی كه‌ناڵی ئاسمانی (به‌غداد) چاودێری ده‌كرد.
د. ئه‌حمه‌د عبدالفغور السامرائی
27/2/2012