دوای ئه‌وه‌ی له كۆنفرانسی هاوبه‌شی زانایان‌و ئافره‌تان مامۆستا شێخ مه‌زهه‌ر خوراسانی پێشنوێژ‌و وتارخوێنی مزگه‌وتی قادر بله له هه‌ولێر به‌شداری گفتوگۆیه‌كه‌ی كرد‌و، پاشانیش وه‌ك شتێكی ئاسایی نێو هه‌ر دانیشتن‌و گفتوگۆیه‌ك هه‌ندێك گرژی دروست بوو، به‌ڵام له‌نجه عه‌بدوڵا به‌رپرسی ده‌زگای وارڤین پێی وابوو، كه مامۆستا مه‌زهه‌ر هه‌ره‌شه‌ی لێكردووه، بۆیه سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار كرد، به‌ڵام دوینێ دادگا دۆسیه‌كه‌ی داخست.
له‌و باره‌وه مامۆستا شێخ مه‌زهه‌ر به سایتی زانایانی راگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و ئافره‌ته سكاڵای له‌سه‌ر من تۆمار كرد، پێم ناخۆش بوو، ئه‌ویش نه‌ك له‌به‌ر داواكه، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه چاوه‌ڕێی ئه‌و هه‌ڵچوونه زۆره‌مان نه‌ده‌كرد، چونكه ده‌كرێ مرۆڤ تووره ببیت یان بڕوات، له كاتی گفتوگۆ قسه‌ی توندیش ببێت، به‌ڵام قه‌ت نابێ بگاته ئه‌و ئاسته‌ی كه یه‌كتری ره‌ت بكه‌ینه‌وه‌و، داوا له‌سه‌ر یه‌ك تۆمار بكه‌ین، چونكه ئێمه مادامه گفتوگۆ ده‌كه‌ین ئه‌وه ئاساییه تووڕه‌بوونیش هه‌بێت، بۆیه ئه‌و كاره پێشینه‌و سابیقه‌یه‌كی خراپه، چونكه ئه‌م كاره واده‌كات، له هیچ دانیشتن‌و گفتوگۆیه‌ك متمانه‌ی ئه‌وه‌مان نه‌بێت، كه گفتوگۆیه‌كی راشكاوانه بكه‌ین، چونكه ئه‌گه‌ر به راشكاوانه گفتوگۆ بكه‌ین‌و، لایه‌نی به‌رامبه‌ر قسه‌كانی به دڵ نه‌بێت، ئه‌وا هه‌ر ده‌بێ خه‌ریكی داوا له‌سه‌ر یه‌ك تۆماركردن بین، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات كه‌متر لێك نزیك ببینه‌وه.
مامۆستا خوراسانی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گووتی: دوای ئه‌وه‌ی داوای یاسایی تۆمار كرد، ئێمه رێز له یاسا ده‌گرین‌و، زۆر به ئاسایی چوومه دادگا‌و، دادوه‌ر ئیفاده‌ی لێ وه‌رگرتین‌و، دوای تاوتوێكردنی‌و پێداچوونه‌وه دادگا به‌رائه‌تی ئێمه‌ی ده‌ربڕی‌و هیچ شتێك له‌سه‌ر ئێمه نه‌بوو، كه پێچه‌وانه‌ی یاسا بێت، یان كه‌مكردنه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی بێت، بۆیه دۆسیه‌كه‌ی داخست.
|