راگه‌یاندنی سه‌نته‌ر:
به بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی رۆژی جیهانی ئافره‌تان‌و به‌رز نرخاندنی پێگه‌ی ئافره‌ت له روانگه‌ی ئیسلامه‌وه، سه‌نته‌ری زانایان بۆ رۆشنبیری ئایینی رۆژی 7/3/2012 له هۆڵی زانایان‌و به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له مامۆستایانی ئایینی‌و ئافره‌تان، سیمینارێكی كراوه‌ی له ژێر ناونیشانی (تێڕوانینی ئیسلام بۆ مافه‌كانی ئافره‌تان) بۆ به‌رێز مامۆستا مه‌لا مه‌حمود محمد ساز كرد.
سه‌ره‌تای سیمیناره‌كه وه‌یسی سه‌عید وه‌یسی به‌رپرسی سه‌نته‌ر وێڕای به‌خێرهێنانی میوانان، له وته‌یه‌كدا تیشكی خسته سه‌ر یادی 8ی مارس‌و رۆڵی ئافره‌تان له خزمه‌تی كۆمه‌ڵگه‌دا، دواتر باسی له هه‌ڵوێستی ئیسلام به‌رامبه‌ر پێگه‌و ماف‌و رێزی ئافره‌تان كرد‌و، هه‌ر له‌و سۆنگه‌شه‌وه رۆڵی مامۆستایانی ئایینی به‌رز نرخاند‌و داواشی كرد له وتاره‌كانیان باس له هه‌ڵوێستی ئیسلام بكه‌ن، كه به‌رامبه‌ر ئافره‌تان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه هۆشیار بێته‌وه‌و رێزی ئافره‌تانیش په‌راوێز نه‌خرێت.
دواتر مامۆستا مه‌لا مه‌حمود محمد پسپۆڕی ئایینی به‌و بۆنه‌وه بابه‌تێكی پێشكه‌ش كرد‌و تێیدا به تێر‌و ته‌سه‌لی تیشكی خسته سه‌ر تێڕوانیینی ئیسلام بۆ مافه‌كانی ئافره‌تان‌و، چه‌ندین ده‌قیشی خسته روو سه‌باره‌ت به رێزی ئیسلام به‌رامبه‌ر به ئافره‌تان‌و پێگه‌و دیاركردنی مافه‌كان، هه‌روه‌ها به وردی باسی له‌و ماف‌و یه‌كسانی‌و ئه‌ركانه كرد كه ئافره‌تان له ئیسلامدا هه‌یانه.
پاشان نه‌قیب خۆشه‌وی ته‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری توند‌و تیژی ئافره‌تان له سۆران له وته‌یه‌كدا سوپاسی خۆی ئاراسته‌ی سه‌نته‌ری زانایان كرد بۆ سازدانی ئه‌و سیمیناره‌و باسی له‌وه‌شكرد كه رۆڵی مامۆستایانی ئایینی دیار‌و به‌رچاوه‌و له خستنه رووی مافی ئافره‌تان، پاشان چه‌ند زانیاریه‌كی وردی سه‌باره‌ت به كێشه‌كانی ئافره‌تان له ده‌ڤه‌ری سۆران خسته روو.
له كۆتایی سیمیناره‌كه‌شدا سه‌نته‌ری زانایان بۆ رۆشنبیری ئایینی دیاری رێزلێنانی به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك مامۆستای ئایینی چالاكوان له بواری مافه‌كانی ئافره‌تان دابه‌ش كرد‌و كۆتایی به سیمیناره‌كه هات.
|