دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
سه‌رله‌ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه به‌رواری 10/3/2012 به‌ئاماده‌بوونی شاندی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان و نوێنه‌ری سه‌رۆك مام جه‌لال له‌شاری خانه‌قین و به‌رپرسانی حیزبی و حكومی شاره‌كه‌و جه‌ماوه‌ری موسوڵمانانی شاره‌كه و به‌سه‌رپه‌رشتی ناوچه‌ی خانه‌قینی سه‌ربه‌لقی گه‌رمیان له كه‌شێكی ئیمانیدا مزگه‌وتی حاجی كافیه له شاری خانه‌قین كرایه‌وه
سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه به‌خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكردو پاشان به‌رێز مامۆستا شێخ نجم به‌رپرسی ناوچه‌ی خانه‌قین به‌ناوی لێژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاره‌وه ووته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد‌و به‌خێرهاتنی ئاماده‌بوانی كرد بۆ وه‌ها مه‌راسیمێك ... پاشان ووتاری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان له‌لایه‌ن مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و به‌رپرسی لقی گه‌رمیانه‌وه خوێندرایه‌وه و تیایدا به‌ناوی یه‌كێتی زانایانه‌وه پیرۆزبایی له موسوڵمانانی شاری خانه‌قین كرد به‌بۆنه‌ی كردنه‌وه‌ی ئه‌و مزگه‌وت و مالی خواوه كه له‌شاره‌كه‌یان ئه‌كرێته‌وه و هیوای خواست به تاعه‌ت و عیباده‌ت و خواپه‌رستی ئاوه‌دانی بكه‌نه‌وه و عیباده‌ت و په‌رستشه‌كانیان بكه‌نه هه‌وێنی یه‌كریزی و برایه‌تی و تندوتۆڵكردنی په‌یوه‌ندی یه‌كانی نێوانیان و به‌دابه‌شكردنی شیرینی كۆتایی به‌مه‌راسیمه‌كه هات . |