رۆژی سێشه‌ممه 3/4/2012 له باره‌گای لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، به ئاماده‌بوونی به‌رێز مامۆستا شێخ نیاز دێگه‌یی به‌رپرسی لق‌و، به‌ڕێزان زانایان كارگێراِنی لق، پێشوازی كرا له به‌ڕێز شێخ قاسم به‌رزنجی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌وقافی هه‌ولێر.
ئه‌مه‌و له دانیشتنێكدا، وێڕای تاوتوێكردنی ره‌وشی ئایینی شاری هه‌ولێر‌و، باسكردن‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی رۆڵی زانایانی ئایینی‌و، دامه‌زراوه ئایینیه‌كان له‌به‌ره‌وپێشبردنی ئاستی رۆشنبیری ئایینی، پێداگری له‌سه‌ر پێویستی هه‌ماهه‌نگی‌و په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام كرایه‌وه، له پێناو خزمه‌ت گه‌یاندن به موسڵمان‌و مزگه‌وت‌و شوێنه ئایینیه‌كان.
|