راگەیاندنی لقی شەقڵاوە/ م یوسف علی گە رە وە ی
رۆژی یه‌كشه‌ممه 1/4/2012 شاندێكی باڵای لقی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایان، كه پێكهاتبو له به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا ته‌حسین خۆشناو به‌رپرسی لق و، مامۆستا مه‌لا عبدالهادی حسن كارگێڕی لق‌و، مامۆستا مه‌لا سلێمان مه‌لا عه‌وڵا به‌رپرسی ناوچه‌ی شه‌قڵاوه‌و، مامۆستا مه‌لا خدر ابوبكر ئه‌ندامی لێژنه‌ی وه‌ڵامی پرسیاره شه‌رعیه‌كان و، مامۆستا مه‌لا مقصود ئه‌ندامی ناوچه، له زنجیره سه‌ردانێكدا به مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان، سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له مامۆستا مه‌لا علی خه‌یلانی له گوندی قه‌ڵاسنجی سه‌رو و، مامۆستا مه‌لا سه‌ركه‌وت له قه‌ڵاسنجی خوارو و، مامۆستا مه‌لا سلمان گه‌ره‌وه‌یی له گوندی سولاوكه‌یان كرد‌و له نزیكه‌وه له حاڵ‌و گوزه‌ران‌و ته‌ندروستی مامۆستایانی ناوبراویان پرسی‌و، وێڕای جه‌خت كردنه‌وه له سه‌ر په‌یامی پشتیوانی‌و هه‌ماهه‌نگی، هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواستن.
ئه‌مه‌و له به‌شێكی دیكه‌ی سه‌ردانه‌كاندا، شاندی لق سه‌ردانی ناوچه‌ی (پ د ك)یان كرد له شاره‌دێی كۆڕێ‌و، له‌لایه‌ن به‌ڕێزان به‌رپرس و كارگێڕانی ناوچه به گه‌رمی پێشوازیان لێكرا، پاشان شاندی لق به‌شداریان كرد له پرسه‌ی به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا محمد قه‌ڵاسنجی له هاوینه‌هه‌واری پیرمام به بۆنه‌ی كۆچی دوایی خێزانی به‌ڕێزیان.
|