پێگه‌ی رۆژنامه‌ی (الانبا‌ء) بڵاویكرده‌وه: رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو 3/4/2012 له وڵاتی تونس، به ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێكی زۆر‌و، له رێوڕه‌سمێكی تایبه‌تدا، ده‌رگای مزگه‌وت‌و زانكۆی (زه‌یتوونه) جارێكی دیكه كرایه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ده‌یان ساڵ بوو له ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری (حه‌بیب بو رقێبه)و دوای ئه‌ویش (عه‌لی زه‌ین‌ولعابدین) داخرابوو.
شایه‌نی باسه مزگه‌وتی ناوبراو، به یه‌كه‌م مزگه‌وت داده‌نرێ كه 1300 ساڵ به‌ر له ئێستا زانكۆی تێدا كراوه‌ته‌وه‌و، وه‌ك سه‌نته‌رێكی زانستی شارستانی‌و رۆشنبیری ناوی ده‌ركردووه‌و، چه‌ندین شاره‌زاو زانای ئایینی‌و زانست‌و بواره‌جیاجیاكانی دیكه‌ی پێگه‌یاندووه، وه‌ك: شێخ تاهیر بن عاشوڕو، تاهیر ئه‌لحه‌داد‌و، عه‌بدوڕه‌حمان بن خه‌لدون‌و، له ئێستاشدا ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌نجانی وڵاته‌كه خۆیان بۆ ناونووسین له زانكۆی ناوبراو تۆمار كردووه.
|