دوای ئه‌وه‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو 2/4/2012 له شاری هه‌ولێر حه‌وته‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ كتێب، به سه‌رپه‌رشتی ده‌زگای (مه‌دا)و وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێم كرایه‌وه، تێبێنی ئه‌وه كراوه كه كتێبه ئایینی –ئیسلامی- یه‌كان پڕفرۆش‌ترین كتێبی ناو پێشانگاكه‌ن.
رۆژنامه‌ی هه‌ولێر له ژماره 1299 له راپۆرته هه‌واڵێكدا، كه هاوكات ناونیشانی راپۆرته‌كه‌ی كردۆته مانشێتی سه‌ره‌كی رۆژنامه‌كه، ئه‌وه‌ی نیشانداوه كه له حه‌وته‌مین پێشانگای هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌تی بۆ كتێب، كه به به‌شداری زیاتر 350 ده‌زگای چاپ‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی بیانی‌و، 32 خانه‌ی كوردی كراوه‌ته‌وه‌و، زیاتر 2 ملیۆن ناونیشانی جیاوازی له خۆگرتووه، كتێبه ئایینی –ئیسلامی- یه‌كانی نێو پێشانگاكه پڕفرۆش‌ترین كتێبن‌و، زۆرترینی كڕیار‌و هاموشۆكه‌رانیشی مامۆستایانی ئایینی‌و قوتابیانی خوێندنی ئیسلامین.
|