ئێستا له بازاره‌كانی كوردستان جۆره پێڵاوێك ده‌فرۆشرێت، كه له ژێرییه‌وه نووسراوه (ألله).
پێڵاوه‌كه به‌رهه‌می كۆمپانیای (ecco)یه‌و، له یه‌ك كاتدا له ژێره‌وه‌ی ناوی (الله)و خاچیش هه‌یه، به‌ڵام ناوی (الله) زۆر روونتره.
له‌و باره‌وه مه‌لا جه‌عفه‌ر گوانی بۆ سایتی زانایان گووتی: به دیتنی ئه‌م پێڵاوه ئێمه زۆر سه‌رمان سوڕما، چونكه پێشتر شتی دیكه‌یان ده‌هێنا، كه وێنه‌ی پێڵاو‌و نه‌عل‌و كه‌ل‌و په‌لی دیكه‌ش هه‌بوو، كه ئێمه له یه‌كێتی زانایانه‌وه ره‌تمان ده‌كرده‌وه، كه ئه‌وه ناوی خوا یان پێغه‌مبه‌ر بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌مانه ئه‌وه زۆر به روونی ناو ی(الله)ی له ژێره‌وه نووسراوه، ئه‌وه‌نده‌ش به روونی نووسراوه، كه قابیلی هیچ ته‌ئویلكردنه‌وه‌یه‌ك نییه، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر قوڕ‌و شت دابندرێت، ئه‌وا له ژێره‌وه ناوه‌كه دووباره ده‌رده‌چێت، هه‌روه‌ها له پاڵ ناوی خواش وێنه‌یه‌كی دیكه هه‌یه، كه زۆر به خاچ ده‌چیت، بۆیه ئه‌م حاڵه‌ته سوكایه‌تیكردنه به خودی دین، به‌بێ جیاوازیكردن له نێوان ئیسلام‌و مه‌سیحیه‌ت.
هه‌روه‌ها وته‌بێژی یه‌كێتی زانایان پێی وایه: ئێمه له‌و باوه‌ڕه داین، كه هێنانی ئه‌م جۆره پێڵاوانه بۆ كوردستان له‌وانه‌یه به ئه‌نقه‌ست نه‌بووبێت، چونكه ئه‌وه‌ی به ئه‌نقه‌ست بیهێنێت، ئه‌وا به خۆی زیانی دارایی‌و مه‌عنه‌وی له كه‌سایه‌تی خۆی ده‌دات، هه‌ر بۆیه نامانه‌وێت، ئێستا ناوی ئه‌و شوێنانه بهێنین، كه پێڵاوه‌كه‌ی لێ ده‌فرۆشرێت، به‌تایبه‌تی له سوپه‌رماركێته گه‌وره‌كان، بۆیه چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین خۆیان چاره‌سه‌ری بكه‌ن، ئه‌گینا دوایی له‌وانه‌یه خه‌ڵك پشتیان تێ بكات‌و زیان به بازاریان بكه‌وێت، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر خۆیان چاره‌ی نه‌كه‌ن، ئێمه ناچارین رێ‌و شوێنی دیكه بگرینه به‌ر، كه ئه‌وه‌ش خواستی ئێمه نییه، به‌ڵكو خواستی ئێمه ئه‌وه‌یه، ئه‌وان به ئه‌نقه‌ست كاره‌كه‌یان نه‌كردبێت‌و، ئێستاش هه‌وڵ بده‌ن بیكێشنه‌وه. چونكه دووباره‌ی ده‌كه‌ینه‌وه، ئێمه نه ناوی كه‌س ده‌ده‌ین‌و نه ده‌مانه‌وێت كه‌س زیانی پێ بگات، به‌ڵام رێزگرتنیش له هه‌ست‌و سۆز‌و دینداری خه‌ڵك ده‌بێ له هه‌موو كاتێك له به‌رچاو بگیرێت.