ته‌نها چه‌ند رۆژێك ماوه له داخستنی ناوی ئه‌وانه‌ی خۆیان بۆ سه‌رۆكایه‌تی میسر ده‌پاڵێون‌و، هه‌ر یه‌كه‌یان به‌رنامه‌ی خۆی ده‌خاته روو.
له‌و باره‌وه (خيرت الشاطر) پاڵێوراوی ئیخوان موسلیمین له میسر له میانه‌ی دیدارێكی ده‌سته‌ی شه‌رعی بۆ مافه‌كان‌و چاكسازی له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی ره‌وتی سه‌له‌فی میسری رایگه‌یاند: ئامانجی یه‌كه‌م‌و كۆتایی ئه‌و جێبه‌جێكردنی شه‌ریعه‌تی ئیسلامه ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ده‌رچوو، هه‌روه‌ها روونی كرده‌وه بۆ گه‌یشتنم به‌م ئامانجه هه‌وڵ ده‌ده‌م بۆ دانانی كۆمه‌ڵێك له (أهل الحل والعقد) تا هاریكاری په‌رله‌مان بكه‌ن.
|