شه وی 5-6 ی/4/2012 مامۆستا مه‌لا دڵشاد گه‌لاڵی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی زانایان‌و له به‌شی په‌یوه‌ندیه‌كان، به نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی زانایان‌و، به بانگهێشتی فه‌رمی په‌یڕه‌وان‌و بنه‌ماڵه‌ی رابه‌رو موڕشیدی گشتی ته‌ریقه‌تی (بوڕهانی) سۆفیگه‌ری، به‌شداریكرد له رێوڕه‌سمی یادی 16 ساڵه‌ی كۆچی دوایی (شێخ محمد عوسمان) رابه‌رو موڕشیدی گشتی ته‌ریقه‌تی ناوبراو.
شایانی باسه: ته‌ریقه‌تی بوڕهانی له وڵاتی سودان زۆرترینی په‌یڕه‌وان له‌خۆی ده‌گرێت‌و، به‌م بۆنه‌وه نوێنه‌رانی زۆربه‌ی زۆری وڵاتانی ئیسلامی بانگهێشت كرابوون له مه‌راسیمه‌كه‌و، تیایدا به‌ڕێز نوێنه‌ری یه‌كێتی زانایان له لایه‌ن په‌یڕه‌وان‌و بنه‌ماڵه‌و سه‌رپه‌رشتیكارانی مه‌ڕاسیمه‌كه زۆر به گه‌رمی پێشوازی لی كرا .
ئه‌مه‌و له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا دڵشاد گه‌لاڵی بروسكه‌یه‌كی به‌ناوی یه‌كێتی زانایانه‌وه پێشكه‌شكردو، سڵاوی سه‌رۆكی زانایان و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی پێشكه‌شی ئاماده‌بووان و بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو كرد‌و، له به‌رامبه‌ریشدا شێخ (محمد بوڕهانی) خۆشحاڵی وسوپاسی خۆی ده‌ربڕی و سڵاوی خۆی ئاڕاسته‌ی گشت زانایانی كوردستان و یه‌كێتی زانایان كرد.
|