ڕاگه‌یاندنی لقی چه‌مچه‌ماڵ
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 18/3/2012 له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له باره‌گای لقی چه‌مچه‌ماڵ و، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان لێپرسرا‌وی لق مامۆستا شێخ وهاب سه‌نگا‌وی و، ژماره‌یه‌ك له زانایان كارگێڕانی لق و، چه‌ند مامۆستایه‌كی تری سنوری لقی چه‌مچه‌ماڵ، پرۆژه‌ی (ڕاده‌ست گه‌یشتنی ژنان به دادگا) ی تا‌وتوێ كرد، كه پرۆژه‌یه‌كی ڕێكخرا‌وی ئاسو‌وده‌یه به ها‌وكاری ڕێكخرا‌وی (ئۆكسفام) ی به‌ڕیتانی ئه‌نجامی ده‌دات له سنوری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ كه بڕیاره له ما‌وه‌ی (3) ساڵدا كۆتایی بێت .
شایه‌نی باسه: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به كۆی ده‌نگ بڕیاردرا كه زانایانی سنوره‌كه ها‌وكار بن بۆ سه‌رخستنی ئه‌م پرۆژه‌یه، به مه‌رجێك مه‌به‌ست له‌پرۆژه‌كه خزمه‌تكردن بێت به توێژی ژنان و. له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی ئایینی ئیسلام پێچه‌وانه نه‌بێت .
|