ڕاگه‌یاندنی لق/ مه‌لا محمد كه‌ڵكه‌سماقی
ڕۆژی شه‌ممه به‌رواری 31/3/2012 شاندێكی باڵای لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، كه پێكهاتبو له به‌ڕێزان: مامۆستا مه‌لا أحمدی شافعی و، مامۆستا مه‌لا نجم ا‌لدین وادی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و، مامۆستا مه‌لا إسماعیل دێرێ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و، مامۆستا مه‌لا نجم ا‌لدین قادر به‌رپرسی لق و، مامۆستا مه‌لا حمید ڕه‌باتی و، مامۆستا مه‌لا محمد كه‌ڵكه‌سماقی كارگێڕانی لق به‌شداریان كرد له كۆڕێك، كه به بۆنه‌ی ساڵَیادی شه‌هیدبوونی قازی محمد سه‌رۆك كۆماری مه‌هاباد سازكرابوو.
ئه‌مه‌و له لایه‌كی دیكه‌وه، ڕۆژی دووشه‌مه به‌رواری 2/4/2012 به‌مه‌به‌ستی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی‌و هه‌ماهه‌نگیه‌كان له‌گه‌ڵ دام‌و ده‌زگاو دامه‌زراوه‌و رێكخراوه‌كان، شادێكی باڵای
لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، كه پێكهاتبوون له به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا نجم ا‌لدین قادر به‌رپرسی لق و، مامۆستا مه‌لا حمید ڕه‌باتی و، مامۆستا مه‌لا ابراهیم محمد و، مامۆستامه‌لا عباس خدر و، مامۆستا مه‌لا كریم عبدالله و، مامۆستا مه‌لا مصطفی صابرو، مامۆستا مه‌لا محمد كه‌ڵكه‌سماقی كارگێڕانی لق سه‌ردانی مه‌كته‌بی كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیان كرد، له لایه‌ن به‌ڕێزان حامیدی حاجی غالی لێپرسراوی مه‌كته‌بی كۆمه‌ڵایه‌تیو، به‌ڕێزان شێخ عزالدین و، شێخ ه‌ردارو، شێخ جمال و، مامۆستا پشتیوان و كاك یادگار ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی كۆمه‌ڵایه‌تی به رێزه‌وه پێشوزانیان لێكرا.
له دانیشتنێكدا، سه‌ره‌تا به‌ڕێز كاك حامیدی حاجی غالی خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به سه‌ردانه‌كه و، دوای به‌خێرهاتن هیوای خواست كه په‌یوه‌ندی‌و هه‌ماهه‌نگی نێوان
مه‌كته‌بی كۆمه‌ڵایه‌تی و زانایان به‌رده‌وام بێت و، گوتی: كه بێگومان پێوستیمان به هاوكاری ئێوه‌هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
له لایه‌ن خۆیشیه‌وه به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا نجم ا‌لدین سوپاسی پێشوازییه‌كه‌ی به‌ڕێزیانی كرد‌و، هیوای سه‌ركه‌وتن‌و به‌رده‌وامی بۆ خواستن له خزمه‌تكردنی خه‌ڵك‌و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان‌و، ته‌واوی پشتیوانی‌و هه‌ماهه‌نگی لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایانی خسته‌ڕوو، بۆ هه‌ر خزمه‌تێك به هاونیشتیمانیان، به‌تایبه‌ت له به‌ره‌وپێشبردنی رۆشبیری كۆمه‌ڵایه‌تی له ژێر ده‌قی قوڕئان‌و فه‌رمووده‌و، جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی كاركردن بۆ ئه‌م ئامانجه پیرۆزه كرده‌وه.
|