ڕاگه‌یاندنی لقی چه‌مچه‌ماڵ
سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه 3/4/2012 له باره‌گای لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایان و، به ئاماده‌بو‌ونی چه‌ند مامۆستایه‌كی ئایینی، ڕێكخرا‌وی (سر‌وشت بۆ پێكه‌وه ژیان) خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی به‌خشی به به‌ڕێز (مامۆستا شێخ وه‌هاب سه‌نگا‌وی) لێپرسرا‌وی لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایان، به بۆنه‌ی ڕۆڵی كاریگه‌ری به‌ڕێزیان له بواری ئاشتی و پێكه‌وه ژیان له سنوری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ.
شایانی باسه: هه‌ر یه‌ك له به‌ڕێزان: مامۆستا غفور به‌رپرسی ڕێكخرا‌وی سر‌وشت و، مامۆستا هاشم جێگری به‌رپرسی ڕێكخرا‌وه‌كه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌و په‌یوه‌ندییه‌كان و، مامۆستا تاهیر ئه‌ندامی ڕێكخرا‌وی سر‌وشت، ئاماده‌ی مه‌ڕاسیمی ڕێزلێنانه‌كه بو‌ون و، وێرای خه‌ڵات كردن ده‌ستخۆشیان كرد له لێپرسرا‌وی لق و سه‌رجه‌م زانایانی ئایینی سنوره‌كه، كه هه‌میشه پێشه‌نگن له به‌ده‌مه‌وه‌چو‌ونی خه‌ڵك و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان و، بڵا‌وكردنه‌وه‌ی گیانی ته‌بایی و پێكه‌وه ژیان له نێوان سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كاندا .
|