دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
سه‌رله‌ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه به‌رواری 9/4/2012 به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی په‌یامی پیرۆزبایی و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یان له ساڵیادی دامه‌زراندنی رێكخراوه‌كه‌یان، شاندێكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانیانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كه پێكهاتبوو له‌به‌رێزان مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و به‌رپرسی لقی گه‌رمیان و مامۆستا مه‌لا ئیدریس ژاڵه‌یی به‌رپرسی راگه‌یاندنی لق سه‌ردانی سه‌نته‌ری كه‌لاری گه‌شه‌پێدانی قوتابیانیان كرد‌و، له‌لایه‌ن به‌رپرس و ئه‌ندامانی سه‌نته‌ره‌وه به‌گه‌رمی پێشوازی كران.
ئه‌مه‌و سه‌ره‌تا به‌ڕێز به‌رپرسی لق په‌یامی پیرۆزبایی یه‌كێتی زانایانی ئاراسته‌كردن و، هیوای خواست كه سه‌ركه‌وتو بن بۆخزمه‌تی شایسته‌ی چینی لاوان و قوتابیان و، درێغی نه‌كه‌ن له خزمه‌تكردن به كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری، كه ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موو چین و توێژه‌كانه، له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌رپرسانی ناوه‌ند خۆشحاڵی خۆیان بۆ سه‌ردانی شاندی لقی گه‌رمیان ده‌ربری و، هیوایان خواست ئه‌و سه‌ردانه زیاتر گڕوتینیان بداتێ بۆ خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگا به‌گشتی و لاوان و قوتابیان به‌تایبه‌تی .
|