رۆژنامه‌ی سه‌ندای تایمزی ئه‌مه‌ریكی له راپۆرتێكی تایبه‌ت به ساڵیادی تێپه‌ڕینی 9 ساڵ به سه‌رجه‌نگی هێرشكردنه سه‌ر عێڕاق بڵاویكرده‌وه: شوێنه‌واری جه‌نگی كاولكاری‌و، به‌كارهێنانی چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی نێوده‌وڵه‌تی، به‌تایبه‌تی یۆڕانیۆم‌و فسفۆڕی سپی له‌لایه‌ن سوپا‌و سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكیه‌وه، كاریگه‌ریێكی خراپی له‌سه‌ر ته‌ندروستی جه‌سته‌یی‌و ده‌روونی خه‌ڵكی عێراق جێهێشتووه، به تایبه‌ت منداڵان‌و تازه له‌دایكبووان.
راپۆرته‌كه ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه: كه له ئێستادا به‌رزترین رێژه‌ی له دایكبوونی منداڵی ناكام له عێراقه‌و، له هه‌ر 1000 منداڵێكی تازه له‌دایكبوو 95یان ناكامه‌و، شێوه‌و رووخسار‌و جه‌سته‌ی وایان هه‌یه كه ناكرێ وێنه‌یان بگیرێ‌و بڵاوبكرێته‌وه !
|