له چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن له وڵاته‌كه‌ی، "ریچارد ثۆمبسۆن" كه پارێزه‌ری قه‌شه‌ی توندڕه‌و "تێری جۆنز"ه، ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد: كه له هه‌وڵدام بۆ ئه‌وه‌ی موسڵمانانی ئه‌مه‌ریكا بكه‌م به هاوڵاتی پله دوو، چونكه خاوه‌ن ئایینێكی مه‌ترسیدارن !
له هه‌واڵه‌كه‌دا، كه له پێگه‌ی (ئالوكه) بڵاوكراوه‌ته‌وه، زیاتر هاتووه: كه پارێزه‌ری ناوبراو ئه‌وه‌شی گوتووه كه: ئیسلام ته‌نها ئایینێك نیه‌و به‌س، به‌ڵكو سیاسه‌ته‌و، مه‌ترسی بۆ سه‌ر نه‌سڕانیه‌ت درووستكردووه.
ئه‌مه‌و له لایه‌ن خۆیه‌وه (داود وه‌لید) سه‌رۆكی (ئه‌نجوومه‌نی په‌یوه‌ندیه ئیسلامی‌و ئه‌مه‌ریكیه‌كان) داوای له موسڵمانان كرد، كه هیچ كاردانه‌وه‌و وه‌ڵامێكیان نه‌بێ بۆ ئه‌م قسانه‌و، نه‌رمی بنوێنن.
شایه‌نی باسه: قه‌شه "تێری جۆنز" ئه‌و كه‌سه‌یه كه ساڵی رابردوو له ویلایه‌تی فلۆریدا بڕیاریدابوو قوڕئانی پیرۆز بسوتێنێت‌و، بانگه‌شه‌ی ده‌كرد بۆ خۆپێشاندان‌و رێپێوان دژ به موسڵمانان.
|