رۆژی چوارشه‌ممه 11/4/2012 به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی چه‌ند كێشه‌و پرسێكی تایبه‌ت به بابه‌تی كاروباری باری كه‌سایه‌تی‌و شه‌رعی له دادگاكانی باری كه‌سی هه‌رێم‌و، راگۆڕینه‌وه‌و لێكنزیكبوونه‌وه‌و، پته‌وتركردنی هه‌ماهه‌نگی نێوانیان، شاندێكی باڵای یه‌كێتی زانایان، به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان مامۆستا مه‌لا عبدالله مه‌لا سه‌عید گرتكی‌و، به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆك‌و، دكتۆر ئه‌حمه‌د شافیعی‌و، مامۆستا مه‌لا محمد وه‌رتی‌و، دكتۆر عیرفان ره‌شید‌و، مامۆستا مه‌لا محمد ئێنه‌یی‌و، مامۆستا مه‌لا صادق خه‌تی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی فه‌توا، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئه‌نجام دا، كه هه‌ر یه‌ك له به‌رێزان دكتۆر محمد سلێڤانه‌یی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كاروباری كه‌سی له دادگای ته‌مییزی هه‌رێم‌و، هه‌ریه‌ك له دادوه‌ران: مظفر فتاح سعید دادوه‌ری دادگای باری كه‌سی هه‌ولێر‌و، بهزاد فتحی ئه‌تروشی دادوه‌ری دادگای باری كه‌سی دهۆك‌و، جاسم جه‌زا جاف دادوه‌ری دادگای باری كه‌سی سلێمانی‌و، دلشاد عیسی عبدالرحمن دادوه‌ری دادگای باری كه‌سی كه‌لار ئاماده‌بوون.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، كه دكتۆر به‌شیر خه‌لیل سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئه‌وقاف له په‌رله‌مان ئاماده‌ی بوو، باس له گرنگی هه‌ماهه‌نگی‌و په‌یوه‌ندی نێوانیان كرایه‌وه‌و، هه‌ریه‌ك له باس‌و گرفته‌كانی گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری‌و، كێشه‌كانی ته‌ڵاق‌و، دابه‌شكردنی میرات له دادگا‌و، له‌ده‌ره‌وه‌ی دادگا له‌لایه‌ن مامۆستایانی ئایینی به وردی باسیان لێوه‌كرا.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتن كه هه‌وڵ بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای باری كه‌سی بدرێت، به‌تایبه‌ت له باسی (زه‌واج) و (تفریق)و، جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی پڕۆژه یاسای (مأذون الشرعی) كرایه‌وه، كه هۆكارێكی پێویسته بۆ بنبڕكردنی زۆرینه‌ی كێشه‌كان‌و، بڕیاردرا كه به هه‌ماهه‌نگی هه‌ردوولا هه‌وڵ بدرێت دووباره به‌رزبكرێته‌وه بۆ په‌ڕله‌مان به مه‌به‌ستی ده‌نگدان له‌سه‌ری‌و جێگیركردنی وه‌ك یاسایه‌ك.
|