دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2010 پله‌ی یه‌كه‌می قورئان خوێندن له‌سه‌ر ئاستی عێراق به ده‌ست ده‌هێنێت، دكتۆر كۆچه‌ر عومهركه كوردێكی شاری سلێمانییه بانگهێشتی ڤیستیڤاڵێكی نێوده‌وڵه‌تی له ولاَتی هیندستان ده‌كرێت، كه تێیدا 12 قورئانخوێنی نێوده‌وڵه‌تی له 12 ولاَتی جیاوازه‌ی جیهانه‌وه به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن و بڕیاریش وایه له 10 شاری جیاوازی وڵاتی هیندستان به‌ڕێوه بچێت كه به شاری بنكلۆر ده‌ست پێده‌كات و به شاری نێودهلهی كۆتایی دێت.
له لێدوانێكیشیدا بۆ NRT دكتۆر كۆچه‌ر عومه‌ر ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه ئه‌و ڤیستیڤاڵه بڕیاروایه له رۆژی 31 ئازار تا 16ی نیسان درێژه‌ی هه‌بێت و هه‌روه‌ك ناوبراو ئه‌مه‌ی به شانازیه‌ك بۆ گه‌لی كورد ناوبرد و رایگه‌یاند، كه به جل و به‌رگی كوردیه‌وه كورد ئه‌ناسێنین به وڵاتانی جیهان.
ناوبراو قورئانخوێنه كه له هه‌مانكاتدا پزیشكه‌و له نه خۆشخانه‌ی مناڵان ده‌وام ده‌كات ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه بڕیاره له‌و ڤیستیڤاڵه تایبه‌ته‌دا زیاتر له 20 هه‌زار كه‌س ئاماده‌ی بن. |