شلێرمحمد ـ ڕاگه‌یاندنی ئه‌وقافی ڕاپه‌ڕین
دوای ئه‌وه‌ی كه هه‌ندێك له كچان له‌بری خوێن و به‌بچوكی ماره بڕان و به هه‌وڵ و كۆششی ئه‌وقاف و لیژنه‌ی فتوای قه‌ڵادزێ‌ی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان ماره‌بڕینی ئه‌و كچانه هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه كه نزیكی (55) كچ بوون ، كه به‌شێوه‌یه‌كی نه‌زانی و دور له بنه‌ماكانی شه‌رع ماره‌بڕابوون ، له‌و كچانه (20) كچیان به‌بێ به‌رامبه‌ر و (35)ی تریان به‌بڕی (500000) هه‌زار دینار ماره‌بڕینه‌كه‌یان هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه.لای خۆشیه‌وه (م.صالح رشید) تێبینه‌ری ئه‌وقافی پشده‌ر ڕایگه‌یاند: ئێمه‌وه‌كو لیژنه‌كه هه‌ستاین به‌جێ به‌جێ كردنی ئه‌م كاره‌و ئومێدیش ده‌كه‌ین كه‌هه‌موو ئه‌و كچانه‌ش له‌وبه‌نده‌بێنه ده‌ره‌وه‌و داب ونه‌ریته ناشرینه‌كانی كۆمه‌ڵگاش له‌ناوبه‌رین. |