په‌رله‌مانى كوه‌یتى له‌میانه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى تایبه‌تى خۆیدا ده‌نگى بۆ پرِۆژه‌یاسایه‌كدا كه‌له‌مه‌ودوا هه‌ر كه‌سێك بێ ئه‌ده‌بى له‌به‌رامبه‌ر زاتى خواى گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌رو خێزانه‌كانیدا بكات سزاى له‌سێداره‌دانى به‌سه‌ردا جێبه‌جێده‌كرێت.
له‌ئێستادا په‌رله‌مانى كوه‌یتى له‌لایه‌ن ئیسلامییه‌سوونییه‌كان به‌رِێوه‌ده‌برێت و له‌میانه‌ى سازكردنى كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا ده‌نگى بۆ پرِۆژه‌یاسایه‌كداوه‌كه‌تێیدا باس له‌وه‌ده‌كات هه‌ر كه‌سێك بۆ له‌مه‌ودوا قسه‌ى ناشرین و بێ ئه‌ده‌بى له‌به‌رامبه‌ر زاتى خواى گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌رو خێزانه‌كانى بكات، ئه‌وا سزاى له‌سێداره‌دانى به‌سه‌ردا جێبه‌جێده‌كرێت.
دواى ئه‌وه‌ى حكومه‌تى كوه‌یتى رِه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر پرِۆژه‌یاسایه‌كه‌دا ده‌رده‌برِێت برِیاره‌كه‌له‌ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌چێته‌بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
یه‌كێك له‌هاوڵاتییه‌كوه‌یتییه‌كان به‌ناوى (یاسر حه‌بیب) كه‌شیعه‌مه‌زهه‌به‌و له‌ساڵى 2004 ه‌وه‌ووڵاته‌كه‌ى جێهێشتووه‌له‌ترسى برِیارى ده‌ستگیركردنه‌كه‌ى، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى له‌لێدوانه‌كانیدا به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام دژایه‌تى خۆى بۆ كه‌سایه‌تى پێغه‌مبه‌رو خێزانه‌كانى دووپات ده‌كرده‌وه. |