ئا: سایتی زانایان:
ئه‌مه‌ریكی جۆرج گرین یه‌كێك له گۆرانیبێژه‌كانی راپه، دوای چه‌ندین ساڵ له گۆرانیبێژی له‌گه‌ڵ گروپه جیهانیه‌كان موسڵمانبوونی خۆی راگه‌یاند، هۆكاری موسڵمانبوونی ئه‌و گۆرانیبێژه بۆ هه‌ڵسوكه‌وتی موسڵمانان ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه هه‌ڵسوكه‌وتی جوانیان هه‌بووه‌و پابه‌ندی دروسمه‌كانی ئایینی ئیسلامیان بوونه، ناوبراو كه ناوی خۆی گۆڕیوه بۆ ئیبراهیم ئێستا له سه‌ردانی عه‌ره‌بستانی سعوودیه به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی عومره له‌گه‌ڵ بانگخواز شازاد محه‌مه‌د سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی بانگه‌وازی كه‌نه‌دی، كه به‌رنامه‌یه‌كی چڕ‌و پڕی بۆ داناوه له زیاره‌ت‌و سه‌ردانیكردنی وه‌ك مه‌كه‌و مه‌دینه‌و، شوێن‌و كه‌سایه‌تییه دیاره‌كان، كه له ناویان سه‌ردانی ئیمام‌و حه‌ره‌می مه‌دینه صه‌لاح ئه‌لبوده‌یری كردووه.
بانگخواز محه‌مه‌د ده‌ڵێت: سووربووم له‌سه‌ر بانگه‌وازیكردنی مرۆڤه دیاره‌كان‌و شاره‌زاكردنیان له باره‌ی ئیسلامه‌وه، چونكه من سروشتی ژیانیان شاره‌زام‌و، بڕواشم هه‌یه، كه ئه‌وانه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر هه‌زاران له‌و كه‌سانه هه‌یه، كه پێیانه‌وه سه‌رسامن، كه له‌وانه‌یه به‌هۆی موسڵمانبوونی ئه‌و كه‌سه ناسراوانه، ئه‌وانیش كاریگه‌ر ببن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئێستا له وڵاتانی ئه‌مه‌ریكای باشوور‌و چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی ئه‌وروپی ئه‌و كاره ده‌كه‌ین‌و، ئه‌نجامی باشیشمان وه‌ده‌ست هێناوه. له (الیوم)ه‌وه.
|