راگه‌یاندنی لقی شاره‌زوور:
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 8/4/2012 كاتژمێر 10:30 سه‌رله به‌یانی، شاندێكی باڵای مه‌ڵبه‌ندی ا ی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان، كه پێكهابوو له به‌ڕێزان: مامۆستا عوسمان سه‌ید أحمد به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندو، ژماره‌یه‌ك له كارگێڕان و، كاك نجیم لێپرسراوی ناوچه‌ی سیدصادقی بزوتنه‌وه‌و، كارگێڕانی ناوچه و چه‌ند مامۆستایه‌كی ئایینی ناوچه‌كه، سه‌ردانی باره‌گای لقی شاره‌زووری یه‌كێتی زانایانیان كرد، له لایه‌ن به‌ڕێزان به‌رپرسی لق و جێگر‌و كارگێڕانه‌وه به گه‌رمی پێشوازیان لێ كرا.
ئه‌مه‌و له میانه‌ی دانیشتنێكدا، شاندی میوان كاروچاڵاكیه‌كانی یه‌كێتی زانایان به‌گشتی‌و، لقی شاره‌زووریان به‌رز نرخاند‌و، سوپاسی كاره‌كانی لقیان كرد بۆ ئه‌و خزمه‌ته‌ی به زانایانی ئایینیان كردوه‌و، له لایه‌ن خۆیانه‌وه ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕی بۆ هه‌موو هاوكاری‌و هه‌مانگیه‌ك. له به‌رامبه‌ریشدا به‌ڕێز به‌رپرسی لق وێڕای به‌خێرهێنان، سوپاس سه‌ردان‌و هه‌وڵوێستی شاندی ناوبراویان كرد‌و، هێوای به‌رده‌وامی‌و سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواستن.
هه‌مان رۆژو، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان به‌رپرسی لق و جێگر و كارگێڕان و به‌رپرسی ناوچه‌كان، له باره‌گای لق له سه‌یدصادق كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی مانگانه‌ی لق ئه‌نجامدرا‌و، دوای خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز، به‌ڕێز مامۆستا غازی به‌خێرهاتنی زانایانی ئاماده‌بووی كرد‌و، دواتر به باسی چه‌ند ته‌وه‌ره‌یه‌ك سه‌رنجی زانایانی ڕ‌اكێشا، كه گرنگترینیان: باسكردنی بارودۆخی ئه‌مڕۆی كوردستان‌و ناوچه‌كه‌و، ئه‌ركی زانایان له‌م قۆناغه‌دا، پاشان راسپارده‌و نوسراوه‌كانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی خرایه‌ڕوو، به خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی ناوچه‌كانیش كۆتایی به كۆبوونه‌وه‌كه هات.
|