راگه‌یاندنی لقی پشده‌ر:
رۆژی چوارشه‌ممه 11/4/2012 شاندێكی لقی پشده‌ری یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، كه پێكهاتبو له به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا محمد محمدأمین اسماعیل كارگێڕی ڕاگه‌یاندنی لق و، مامۆستا مه‌لا احمد محمد محمود به‌شداریانكرد له كۆڕێك به‌ناوی -هونه‌ری هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر ـ كه سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی چاڵاكی لاوان، ئۆفیستی قه‌ڵادزێ بۆ توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی مامۆستا علی أحمد سازیكردبوو.
شایه‌نی باسه كۆڕه‌كه 45خوله‌كی خایاند‌و، به‌كۆڕێكی سودمه‌ند له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه ناوزه‌د كرا.
ئه‌مه‌و له لایه‌كی دیكه‌وه‌و له هه‌مان رۆژ، ژماره‌یه‌ك له‌مامۆستایانی ئایینی سه‌ر به لقه‌كه‌مان به‌شداری گفتوگۆیه‌كی كراوه‌یان كرد ده‌رباره‌ی ( ڕۆڵی زانایانی ئاینی له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی)كه فه‌رهه‌نگخانه‌ی قه‌ڵادزێ به به‌شداری چه‌ندین ڕێكخراو وتوێژه‌رو ده‌رونناس و مامۆستا‌و چاڵاكوانی مه‌ده‌نی سازیدابوو، تیایدا باس له توندوتیژی خێزانی و چاره‌سه‌ره‌كانی كرا.
هه‌ر له درێژه‌ی چاڵاكیه‌كانی لقدا رۆژی پێنجشه‌ممه 12/4/2012 شاندێكی لق و ئه‌ندامانی لێژنه‌ی فتوای سه‌ر به‌لق، سه‌ردانی مامۆستایانی گوندی (شێخاوده‌لان)یان كرد‌و، له نزیكه‌وه له حاڵ‌و گوزه‌رانی مامۆستایانی ئایینی ناوچه‌كه‌یان پرسی.
|