دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
پاش ئه‌وه‌ی له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان به‌نوسراوێك داوای له پێشنوێژ‌و وتاربێژانی سنوری لقه‌كه‌ی كردبوو، كه وتاره‌كانیان ته‌رخان بكه‌ن بۆ باسكردنی شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال، رۆژی هه‌ینی 13/4/2012 زانایانی ئاینی و وتاربێژی مزگه‌وته‌كانی سنوری گه‌رمیان له وتاری هه‌ینی دا باسیان له‌كاره‌ساتی ئه‌نفال كرد‌و، وتاره‌كانی ئه‌م هه‌ینییه‌یان ته‌رخانكرد بۆ باسی ئه‌و سته‌مه گه‌وره‌یه‌ی كه له رابردوودا له میلله‌ته‌كه‌مان كراوه.
ئه‌مه‌و هه‌ربه بۆنه‌ی 24 مین ساڵیادی پرۆسه‌ی ئه‌نفاله‌وه لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه كه‌ئه‌مه ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی :
به‌یاننامه‌ی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان
بـه‌بـۆنـه‌ی بـیسـت و چــوارهه‌مـین ســاڵیادی كاره‌ساتی ئه‌نفاله‌وه
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
[ ولا تحسبن الله غافلا عما یعمل الظالمون إنما یؤخرهم لیوم تشخص فیه الابصار ]
كه‌س و كاری سه‌ربه‌رزی ئه‌نفالكراوان
گه‌رمیانیانی ئازیز …
گه‌لی كورد تاكه نه‌ته‌وه‌ی سه‌ر ڕووی زه‌مینه كه به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام و به‌ده‌ست ڕژێمه سته‌مكاره‌كانی ناوچه‌كه‌وه له‌سه‌ر ئاو و خاك و نیشتمانی خۆی سته‌می لێ ئه‌كرێت و ماف و به‌ها سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی و مرۆڤایه‌تی یه‌كانی لێ زه‌وت ئه‌كرێت و، به درێژایی مێژوو چه‌وسێنراوه‌ته‌وه‌و، ڕژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق به ڕێگه‌ی ئاگرو ئاسن و زه‌برو زه‌نگه‌وه ئه‌م گه‌له‌یان له‌گه‌لێكی خاوه‌ن مافی خوا پێدراوه‌وه كردووه به گه‌لێكی خێر له‌خۆنه‌دیو و نه‌یانهێشتووه ئۆخه‌ی له‌سه‌ر نیشتمانی خۆی بكات.
هه‌ر وه‌كو هه‌موولایه‌ك ئاگادارن له‌به‌هاری 1988 و بیست و چوارساڵ له‌مه‌وبه‌ر ڕژێمی به‌عس به زنجیره‌یه‌ك قۆناغ هه‌ستا به‌له‌ناوبردنی 182 هه‌زار مرۆڤی بێ دیفاع و بێ تاوان و خاپوركردنی زیاتر له 4500 گوند‌و وێرانكردنی مزگه‌وت و قوتابخانه‌و نه‌خۆشخانه‌و ته‌كیه‌و خانه‌قاو شوێنه پیرۆزه‌كان، له‌هه‌مووشی كاره‌ساتتر ئه‌م كاره‌ساته‌ی به‌ناوی ئاینێكه‌وه ئه‌نجامدا، كه خاوه‌نه‌كه‌ی سزای توندی بۆ سته‌م كاران داناوه‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌شی شۆڕشێكی دژی سته‌م و زۆرداری به‌رپا كرد،بۆیه ئێمه له لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان وه‌كو ئه‌ركێكی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و مرۆڤایه‌تی به پێویستی ئه‌زانین هه‌میشه‌و هه‌مووكات ئیدانه‌ی ئه‌و ڕه‌فتاره ویژدان هه‌ژێنه بكه‌ین و، هه‌روه‌كو ئاینی پیرۆزی ئیسلامیشی لێ بێبه‌ری كه‌ین و، به‌ته‌واوی مرۆڤایه‌تی له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا ڕائه‌گه‌یه‌نین: كه گه‌لی كورد‌و زاناكانی زیاترین خزمه‌تی ئیسلامی پیرۆزیان كردووه‌و، به باشترین شێوه ئه‌ركه ئاینی و ئیسلامی یه‌كانی ڕاپه‌ڕاندووه‌و، بۆ هیچ نه‌ته‌وه‌و ده‌سه‌ڵاتێك نی یه گه‌لی كورد به‌كافرو دورله‌دین له‌قه‌ڵه‌م بدات.
له‌كاتێكدا ئێمه‌ی زانایانی ئاینی ده‌ڤه‌ری ئه‌نفالستان ئیدانه‌ی ئه‌وكاره‌ساته‌ی ڕابردوو ئه‌كه‌ین ڕووی داوامان ئه‌كه‌ینه كاربه‌ده‌ستان و ده‌سه‌ڵاتدارانی خۆماڵی له كوردستان كه ئه‌نفال هه‌رله‌ناوبردنی 182 هه‌زار بێ‌تاوان نه‌بوو، به‌ڵكو به‌دوای خۆیدا كۆمه‌ڵێك گرفت و مه‌ینه‌تی بۆ میلله‌ته‌كه‌مان به‌جێهێشت، بۆیه ئه‌ركی هه‌موولایه‌كمانه ڕێزی ته‌واوی كه‌س و كاری قوربانیانی ئه‌نفال و ته‌واوی شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری كوردستان بگرین و، كه‌مته‌رخه‌می نه‌كرێت له‌خزمه‌ت كردنیان و، درێغی نه‌كرێت له جێ به جێ كردنی داواكارییه‌كانیان و، جێگه‌ی بایه‌خی حكومه‌تی هه‌رێم بن و قه‌ره‌بووی ته‌واویان بكرێته‌وه و، گرنگی ته‌واو به‌لایه‌نی مه‌عنه‌وی و مادی و ده‌روونیان بدرێت .
سه‌ربه‌رزی بۆ قوربانیانی ئه‌نفال و كۆی شه‌هیدانی كوردستان
خۆشگوزه‌رانی و به‌خته‌وه‌ری بۆ كه‌س و كاری سه‌ربه‌رزیان
لــقی گـه‌رمیانی
یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان
|