دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین گه‌رمیان :
دوای ئه‌وه‌ی نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 13/ 4 /2012 و له‌كاتی ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی دا، پاش ئه‌وه‌ی شێخ ئه‌بو حیدر ئه‌لكوبه‌یسی ئیمام جومعه‌ی حوسه‌ینیه‌ی كه‌لار، سه‌رقاڵی به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی وتاری جومعه ئه‌بێت، كۆمه‌ڵێك كه‌سی نه‌ناسراو هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ماڵی ناوبراو، په‌لاماری ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی ده‌ده‌ن و هه‌ڵدێن، سه‌رله‌ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ شاندێكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و به‌رپرسی لقی گه‌رمیان و مامۆستا مه‌لا ئیدریس ژاڵه‌یی به‌رپرسی راگه‌یاندنی لق سه‌ردانی شێخ أبوحیدریان كرد، به مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌و، له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له رووداوه‌كه.
شایانی باسه شاندنی لق هاوسۆزی و هاوخه‌می خۆیان بۆ ناوبراو ده‌ربری و، به‌ڵێنی ته‌واوی پشتگیری و پشتیوانی و هاوكاری یه‌كێتی زانایانیان بۆ دوپاتكرده‌وه له پێناو پاراستنی گیانی پێكه‌وه‌ژیانی ئاینی و مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی و، ئیدانه‌ی هه‌ر ده‌ستدرێژی یه‌كیان كرد بۆ سه‌ر زانایانی ئاینی له‌هه‌ر شوێنێك، له‌به‌رامبه‌ریشدا شێخ ابو حیدر الكبیسی سوپاسی شاندی لقی یه‌كێتی زانایانی كرد‌و، سوپاسی هه‌ڵویست و به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌یانی كرد .
|