یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات    *****    *****   لەسەر ئاستی باڵا یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن   
یه‌كێتی زانایان‌و رێكخراوی ئه‌رین ته‌ئكید له‌ پاراستنی گیانه‌وه‌رانی كێوی ده‌كه‌نه‌وه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 15/04/2012 : 13:50:57
قه‌باره‌ی فۆنت
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان پێشوازی له‌ رێكخراوی ئه‌رین بۆ سروشتپارێزی گیانله‌به‌ران ده‌كات.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌ له‌ مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان مه‌لا عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان پێشوازی له‌ د. نه‌ژاد حوسێن قادر سه‌رۆكی رێكخراوی ئه‌رین بۆ سروشتپارێزی گیانله‌به‌ران‌و ده‌سته‌ی كارگێڕی رێكخراوه‌كه‌ كرد.

له‌ دانیشتنه‌كه‌دا هه‌ردوولا ته‌ئكیدیان له‌ پاراستنی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تیش گیانه‌وه‌رانی كێوی كرده‌وه‌، هه‌ربۆیه‌ش گفتوگۆ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك چالاكی هاوبه‌ش كرا بۆ ئه‌وه‌ی له‌ داهاتوودا هه‌ردوولا به‌ هه‌ماهه‌نگی ئه‌نجامی بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن خه‌ڵك به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی خه‌ریكی راونكردنن وشیاربكرێنه‌وه‌، چونكه‌ پاراستنی ژینگه‌ ئه‌ركێكی ئایینی‌و مرۆیی‌و نیشتیمانییه‌.

یه‌كێتی زانایان له‌ روانگه‌ی دینه‌وه‌ پێی وایه‌ ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كه‌ گرنگی به‌ پاراستنی گیانه‌وه‌ران بده‌ن، چونكه‌ ئه‌وه‌ی رێپێدراوه‌ به‌م شێوازه‌ به‌ره‌لاییه‌ نییه‌، كه‌ خه‌ڵك ده‌یكات، به‌ڵكو پێویسته‌ سنووری دیار بێت، كه‌ پسپۆڕان‌و شاره‌زایانی ئه‌و بواره‌ دیاری ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش له‌ حاڵێكدایه‌، كه‌ رێژه‌كه‌ زۆر بكات، به‌ڵام به‌م شێوازه‌ی ئێستا ده‌بێ‌ خه‌ڵك دووركه‌وێته‌وه‌ له‌ كوشتنی گیانه‌ورانی كێوی، هه‌ر بۆیه‌ش له‌ سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ریش درودی خوای له‌سه‌ر بێت، ناوچه‌ی پاوان‌و پارێزراوی تایبه‌ت هه‌بووه‌.

له‌ به‌رامبه‌ردا رێكخراوی ئه‌ری بۆ سروشتپارێزی گیانله‌به‌ران جه‌غت له‌لایه‌نی زانستی ده‌كاته‌وه‌، كه‌ بوونی ئه‌و گیانله‌به‌رانه‌ ته‌نها بۆ جوانی سرووشت نییه‌، چونكه‌ وێڕای ئه‌وه‌ی جوانییه‌كی زۆر به‌ سروشتی كوردستان ده‌به‌خشن، له‌ هه‌مان كاتدا سوودی زۆریان هه‌یه‌، كه‌ شتی دیكه‌ شوێنیان ناگرێته‌وه‌، ئینجا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ چه‌ند نموونه‌یه‌كیان له‌به‌ر ده‌ست دابوو.

دواتر هه‌ردوولا به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان دانا بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ند چالاكییه‌ك، به‌تایبه‌تی له‌و وه‌رزه‌، كه‌ وه‌رزی زاوزێیه‌ بۆ ماسی‌و گیانه‌وه‌رانی دیكه‌‌و، پێویسته‌ خه‌ڵك خۆی له‌ راوكردن به‌ دوور بگرێت.

جێی باسه‌ هه‌ر یه‌ك له‌ د. یونس ئه‌نوه‌ر ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن‌و د. یوسف ره‌سول محه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌ر په‌یوه‌ندییه‌كان‌و د. نه‌وال كه‌مال‌و مامۆستا شه‌ونم له‌ ده‌سته‌ی كارگێڕی یاوه‌ری سه‌رۆكی رێكخراوی ئه‌رین بوون.

هه‌روه‌ها مه‌لا جه‌عفه‌ر گوانی به‌رپرسی راگه‌یاندنی یه‌كێتی زانایان له‌ دانیشتنه‌كه‌ ئاماده‌ بوو.