یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات    *****    *****   لەسەر ئاستی باڵا یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن   
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ به‌دواداچوونی جیدی بۆ قوتابخانه‌ی میدیا ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 17/04/2012 : 12:45:29
قه‌باره‌ی فۆنت
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به‌ به‌ دواداچوون بۆ كێشه‌ی قوتابخانه‌ی میدیا كردووه‌.

سه‌ر له‌ نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (17/4/2012) له‌ دیوانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌ نێوان هه‌ر یه‌ك له‌ لیژنه‌ی ئه‌وقاف له‌ په‌رله‌مانی كوردستان‌و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌‌و وه‌زاره‌تی‌و ئه‌وقاف‌و یه‌كێتی زانایان ساز كرا تایبه‌ت به‌ پرسی قوتابخانه‌ی میدیا، كه‌ قسه‌ی زۆری له‌سه‌ر كرا ده‌رباره‌ی پڕۆگرام‌و ئامانجه‌كانی.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌، كه‌ هه‌ر یه‌ك له‌ دكتۆر عصمت وه‌زیری په‌روه‌رده‌‌و حاجی كامیل وه‌زیری ئه‌وقاف‌و دكتۆر سه‌باح به‌رزنجی ئه‌ندامی لێژنه‌ی په‌روه‌رده‌‌و لێژنه‌ی ئه‌وقاف له‌ په‌رله‌مانی كوردستان‌و مه‌لا عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان ئاماده‌ی بوون، گفتوگۆ له‌سه‌ر خوێندن به‌شێوه‌یه‌گی گشتی‌و خوێندنی ئه‌هلی به‌تایبه‌تی كرا، هه‌موو لایه‌ك كۆكبوون، كه‌ دانانی یاسایه‌كی تایبه‌ت به‌و بواره‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كێك له‌ كاره‌ هه‌ره‌ گرنگ‌و زه‌روره‌كانه‌، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو قوتابخانه‌كان پێیه‌وه‌ پابه‌ند بن.

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ قسه‌ له‌سه‌ر قوتابخانه‌ی میدیای بنه‌ڕه‌تی كرا، كه‌ له‌م دواییه‌ قسه‌ی زۆری له‌سه‌ر كرا، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی قوتابیه‌كی ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ له‌ سلێمانی مامۆستایه‌كی خۆی كوشت‌و دواتر خۆشی كوشت‌و، خه‌ڵك قسه‌ی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرد، كه‌ ئه‌و قوتابخانه‌ ته‌نسیرییه‌‌و، ئیش بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن منداڵی موسڵمانان بكرێنه‌ كریستیان.

هه‌ر یه‌ك له‌ وه‌زیری ئه‌وقاف‌و وه‌زیری په‌روه‌رده‌‌و لێژنه‌ی ئه‌وقاف له‌ په‌رله‌مانی كوردستان‌و یه‌كێتی زانایان پێیان وابوو به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ به‌وه‌ نادرێت، كه‌ قوتابخانه‌ بۆ كاری له‌م شێوه‌ به‌كاربهێندرێت، چونكه‌ ده‌رگا به‌ رووی قوتابخانه‌كان ده‌كرێته‌وه‌، ئه‌ویش له‌ پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی قوتابیان، به‌ڵام نابێ‌ له‌سه‌ر حیسابی كلتور‌و نه‌ته‌وه‌‌و دینمان بێت.

سه‌باره‌ت به‌ قوتابخانه‌ی میدیاش وه‌زیری په‌روه‌رده‌ رایگه‌یاند: ئێمه‌ لیژنه‌یه‌كمان پێكهێناوه‌ بۆ به‌دواداچوونی بابه‌ته‌كه‌، هه‌نگاویشمان هاوێشتووه‌، كه‌ له‌ یه‌ك كاتدا ئیجرائاتی یاسایی‌و عیلمی‌و ئیداری له‌گه‌ڵ ئه‌و قوتابخانه‌‌و سه‌رجه‌م قوتابخانه‌ ئه‌هلیه‌كان ده‌كه‌ین، كه‌ كارێكیان كردبێت به‌ده‌ر بووبێت له‌ رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌، رێگه‌ش ناده‌ین خوێندن بۆ ئه‌م كارانه‌ به‌كار بهێندرێت‌و، له‌ داهاتووشدا به‌رهه‌می به‌دواداچوونه‌كه‌مان زیاتر ده‌بینن، چونكه‌ ئێمه‌ نامانه‌وێت له‌ وڵاتی ئێمه‌، كه‌ وڵاتی پێكه‌وه‌ژیانه‌ كه‌س كێشه‌‌و گرفت بۆ ئێمه‌ دروست بكات.

سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ به‌شداربووه‌كان پشتیوانی قسه‌‌و هه‌نگاوه‌كانی وه‌زیری په‌روه‌رده‌یان كرد، بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان هه‌میشه‌ لانكه‌ی پێكه‌وه‌ژیان‌و خۆشه‌ویستی بێت.

جێی باسه‌ هه‌ر یه‌ك له‌ حاجی جه‌مال خدر به‌رێوه‌به‌ری دیوانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و مامۆستا بورهان ئه‌رگۆشی به‌رێوه‌به‌ری گشتی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌‌و مامۆستا عه‌لی سالار به‌رێوه‌به‌ری گشتی وه‌رزش‌و سه‌رۆكی لێژنه‌ی به‌دواداچوونی قوتابخانه‌كه‌‌و كاك حه‌سه‌ن له‌ نووسینگه‌ی وه‌زیری ئه‌وقاف‌و مه‌لا جه‌عفه‌ر گوانی به‌رپرسی راگه‌یاندنی یه‌كێتی زانایان ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه‌ بوون.
جێی باسكردنه‌ یه‌كێتی زانایان له‌ ساڵی (2010) چه‌ند جارێك هه‌وڵی دا، كه‌ ئه‌م قوتابخانه‌یه‌ بخرێته‌ ژێر رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ گرژییه‌كی لێوه‌ دروست نه‌بێت.