یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات    *****    *****   لەسەر ئاستی باڵا یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن   
لقی پشده‌ر كۆبونه‌وه‌یه‌كی گشتی سه‌رجه‌م مامۆستایان ئه‌نجام ئه‌دات
به‌رواری دابه‌زاندن: 22/04/2012 : 08:18:17
قه‌باره‌ی فۆنت
1/ به‌رواری 19/4/2012 له‌مزگه‌وتی (حاجی قادرخانه‌ڵه‌یی ) به‌ئاماده‌بونی لێپرسراوی لق وكارگێڕان وبه‌رپرسی ناوچه‌كان ئه‌ندامانی لیژنه‌ی فتوا كۆبونه‌وه‌یه‌كی گشتی سه‌رجه‌م مامۆستایانی ئاینی ناوشاری قه‌ڵادزێمان ئه‌نجامدا به‌مه‌به‌ستی پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندی نێوان زانایانمان و ڕونكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك بواری ئاینی و هه‌ندێك له‌ چالاكیه‌كانی یه‌كێتی زانایان به‌گشتی و لقی پشده‌رمان به‌تایبه‌تی . سه‌ره‌تاكۆبونه‌وه‌كه‌مان به‌خوێندنی چه‌ند ئایه‌تێك له‌قوڕئانی پیرۆز ده‌ستپێكرد وپاشان به‌رپرسی ئیداره‌ی لق م ملا سیدعبدالرَحمن به‌خێرهاتنی مامۆستاكانی كردو هه‌ندێك له‌ئامانجه‌كانی كۆبونه‌وه‌كه‌ی خسته‌ڕو و پاشانیش به‌ڕێزیان لێپرسراوی لقی ته‌قدیم كرد بۆقسه‌كردن له‌سه‌ر ته‌وه‌رو ئامانجه‌كانی كۆبونه‌وه‌كه‌ ،كه‌بریتی بوون له‌ خۆشه‌یستی وبرایه‌تی زیاتری نێوان زانایان و به‌هێزكردنی زانایان له‌بواری زانستی شه‌رعی و زانستی سه‌رده‌می وهه‌ڵی یه‌كڕیزی مینبه‌ره‌كان له‌بواره‌كانی ئاینی ونیشتمان په‌روه‌ری و متمانه‌ی زیاتر به‌یه‌كتری له‌بواری چالاكیه‌كانی یه‌كێتی زانایان وهه‌وڵی وه‌ده‌ستهێنانی هه‌ربه‌رژه‌وه‌ندیه‌ك بۆ زانایانمان . پاشان لێپرسراوی لیژنه‌ی فتوا م ملا علی ئاوه‌ژه‌یی وته‌یه‌كی ئامۆژگاری پێشكه‌ش كرد .دوابه‌دوای ئه‌و ده‌رگای پرسیارو تێبینی مامۆستایان كرایه‌وه‌ و چه‌ندمامۆستایه‌ك پرسیارو تێبینی جوانیان پێشكه‌ش كردو له‌لایه‌ن لێپرسراوی لقه‌وه‌ وڵام درانه‌وه‌و ڕونكردنه‌وه‌ی پێویست كرا .وه‌له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م مامۆستایانه‌وه‌ ده‌ستخۆشی له‌ ده‌سته‌ی كارگێڕی لق كرا بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه‌ وبه‌پێویستیان زانی كه‌ مانگانه‌ جارێك كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئاوا گشتی سازبكرێت . وه‌به‌سه‌ركه‌وتویی كۆتایی پێهات .

2/ لقی پشده‌ر به‌شداری افتتاحی مزگه‌وتی( گوندی وه‌سوێنه‌ ) ئه‌كات :
به‌رواری 19/4 شاندێك لق به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌وقافی قه‌ڵادزێ‌ به‌شداریمان كرد له‌ كردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی ( گوندی وه‌سوێنه‌ ) ی سه‌ر به‌ناحیه‌ی هێرۆ .ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه‌ وتاری لق و ئه‌وقاف له‌لایه‌ن لێپرسراوی لق( م ملا أحمدی خانقا )وه‌ پێشكه‌ش كرا ، كه‌تێیدا به‌ناوی لقی پشده‌ری زانایان و ئه‌وقافی قڵادزێوه‌ پیرۆزبایی ئه‌م مزگه‌وته‌ی له‌دانیشتوانی گونده‌كه‌ كردو سوپاس و ده‌ستخۆشی كرد له‌ خێرخوازان كوڕانی( شێخ حسینی شێخ بایزید ) كه‌ هه‌ڵسابوون به‌دروستكردنه‌وه‌ی ئه‌و مزگه‌وته‌. وه‌هیوای خواست كه‌مزگه‌وتێكی ئاوه‌دانبێت به‌ عیباده‌ت و خواپه‌رستی .

3/ وه‌هه‌مان ڕۆژ شاندێكی لق كه‌پێكهاتبوو له‌ لێپرسراوی لق و چه‌ند مامۆستایه‌كیتر سه‌ردانی مامۆستایانی ناحیه‌ی هیًرۆیان كردو له‌نزیكه‌وه‌ له‌ئه‌حواڵی ئه‌وانی پرسی .