یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات    *****    *****   لەسەر ئاستی باڵا یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن   
ناحیه‌ی رزگاری: مامۆستا مه‌لا عه‌زیز ابراهیم كۆچی دوایی ده‌كات‌و لقی گه‌رمیان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 22/04/2012 : 11:31:14
قه‌باره‌ی فۆنت


دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
پاش حه‌فتاو دوو ساڵ ته‌مه‌نی پر به‌ره‌كه‌ت و خزمه‌ت به‌دین، نیوه‌رۆی رۆژی پێنج شه‌ممه‌ به‌رواری 19/4/2012 مامۆستا مه‌لا ( عزیز ابراهیم علی ) دڵه‌ گه‌وره‌كه‌ی له‌لێدان كه‌وت و، بۆ هه‌میشه‌یی گه‌رایه‌وه‌ به‌ر دلۆڤانی په‌روه‌ردگارو، ماڵئاوایی له‌ كه‌س و كارو دۆستان و ئازیزان و زانایانی ئاینی كرد.

مامۆستای كۆچكردوو له‌ساڵی ( 1940) له‌گه‌رمیان له‌دایك بووه‌و، دواتر چوه‌ته‌ به‌رخوێندنی ئاینی و لای مامۆستا مه‌لا عبدالله‌ی به‌رزنجی بروانامه‌ی زانستی مه‌لایه‌تی وه‌رگرتووه،‌ له‌ساڵی 1972 پاش دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایان به‌‌ ئه‌ندام قبوڵ كراوه‌ و،له‌ ساڵانی 1999—2005 كارگێری ناوچه‌ی ناحیه‌ی رزگاری سه‌ربه‌قه‌زای كه‌لاری یه‌كێتی زانایان بووه‌و، سه‌ربه‌رزانه‌ ئه‌ركه‌ رێكخراوه‌ییه‌كانی به‌جێ هێناوه‌.

مامۆستای ناوبراو پاش ئه‌وه‌ی بروانامه‌ی زانستی مه‌لایه‌تی وه‌رئه‌گرێ، له‌ گونده‌كه‌ی خۆیان (عزیز قادر ) و چه‌ند گوندێكی تر مه‌لایه‌تی كردووه‌و، دواجاریش و تاكاتی خانه‌نشینكردنی وه‌كو ئیمام له‌مزگه‌وتی گه‌وره‌ی ناحیه‌ی رزگاری سه‌ربه‌قه‌زای كه‌لار ماوه‌ته‌وه.‌

ئه‌مه‌و هه‌ربه‌و بۆنه‌یه‌وه‌ لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان بروسكه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌و كه‌سو كاری مامۆستای كۆچكردوو كرد، كه‌ ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی :

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
به‌رێز /خانه‌واده‌ی مامۆستا مه‌لا عه‌زیز ابراهیم علی
بابه‌ت / بروسكه‌ی ماته‌مینی

به‌خه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌و به‌ ره‌زابوون به‌ به‌ڵێنی په‌روه‌ردگار هه‌واڵی كۆچی دوایی مامۆستا ی به‌رێزمان پێگه‌یشت پرسه‌و سه‌رخۆشی خۆمان و زانایانی ئاینی تان پێ رائه‌گه‌یه‌نین و به‌شداری خه‌متانین كۆچی مامۆستا كه‌لێنێكی دیاری خسته‌ نێو زانایانی ئاینی یه‌وه‌ ، داواكارین له‌ خوای میهره‌بان مامۆستا جێگه‌ی فیرده‌وسی ئه‌علا بێت له‌به‌هه‌شت و سه‌بوری ئێوه‌ی به‌رێز و دۆست و ئازیزان و زانایانی ئاینیش بدات

انا لله وانا الیه‌ راجعون


لقی گه‌رمیانی
یه‌كێتی زنایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان
هه‌ینی 20/4/2012