یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات    *****    *****   لەسەر ئاستی باڵا یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن   
لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان له‌ زنجیره‌یه‌ك چالاكیدا
به‌رواری دابه‌زاندن: 23/04/2012 : 21:28:07
قه‌باره‌ی فۆنت

راگه‌یاندنی لقی سۆران:
شاندێكی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان، به‌ سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا خالد مه‌له‌كی به‌رپرسی لق‌و، به‌ یاوه‌ری مه‌لا وه‌یسی مه‌لاسه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران، به‌مه‌به‌ستی پیرۆزباییكردن له‌ ستافی نوێ، سه‌ردانی لقی 10ی پارتی دیموكراتی كوردستانیان كردو، له‌لایه‌ن به‌رپرس وكارگێڕانی لقه‌وه‌ به‌گه‌رمی پێشوازیان لێكراو، له‌ سه‌ردانه‌كه‌دا شاندی میوان پیرۆزبایی خۆیان ئاراسته‌ی ستافه‌كه‌ كردو، هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆخواستن.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ هه‌مان شاند ئاماده‌ی خوانێكی نیوه‌ڕۆ بوون، كه‌ له‌لایه‌ن به‌رێز كاك هه‌ڵگورد خدر فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هه‌ڵگوردی له‌شكری كوردستان، كه‌ بۆمامۆستایانی ئاینی سنوره‌كه‌ سازكرابوو.

له‌ چاڵاكیه‌كی دیكه‌دا، به‌مه‌به‌ستی هه‌واڵپرسین وبه‌سه‌ركردنه‌وه‌، شاندێكی لقی سۆران له‌ ئه‌ندامانی لق، سه‌ردانی مامۆستا مه‌لا عبدالله خورشید ره‌ژوكه‌ری كردو، هیوای له‌ش ساغی وته‌ندروستیه‌كی باشیان بۆخواست، كه‌ماوه‌یه‌كه‌ به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه‌ باری ته‌ندروستی ناجێگیربوه‌، شایه‌نی باسه‌ هه‌مان شاندیش ئاماده‌ی پرسه‌یه‌ك بوو له‌ناوچه‌كه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، به‌ڕێز به‌رپرسی لق به‌رێز مامۆستا مه‌لا خالد مه‌له‌كی، به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له‌ چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی كارو چاڵاكیه‌كانی ناوچه‌كان، سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی ناوچه‌كانی له‌ باره‌گای لق كردو، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه‌سه‌رجه‌م كارگێڕو ئه‌ندامانی لق ئاماده‌ی بوون، چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرنگ وپه‌یوه‌ست به‌بارودۆخی ئه‌مڕۆی كوردستان و، مامۆستایانی ئاینی تاوتوێكران وقسه‌و باسیان لێوه‌كرا‌و، چه‌ندین سه‌رنج وتێبینی خرانه‌ به‌رباس لێكۆڵینه‌وه‌و، بڕیاردرا له‌ناوچه‌كه‌دا كاریان له‌سه‌ر بكرێ.

ئه‌مه‌و هه‌ر له‌ درێژه‌ی چاڵاكیه‌كانندا، شاندێكی هاوبه‌شی لقی سۆران وناوچه‌كانی سۆران و، دیانای زانایان به‌مه‌به‌ستنی به‌خێرهێنانه‌وه‌ سه‌ردانی چه‌ند مامۆستایه‌كی ئاینیان كرد كه‌له‌سه‌فه‌ری عومره‌ گه‌ڕابونه‌وه‌.