له په‌راوێزی جه‌ژنی كرێكارانه‌وه:
ئیسلام چۆن ده‌ڕوانێته كار‌و كرێكار
مافی كرێكار له‌و قۆناغه‌دا به‌چ ئاراستیه‌ك ده‌ڕوات ؟
مه‌لا عه‌بدوڵڵا شێركاوه‌یی
هه‌موو ساڵێ له گه‌ڵ هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی كرێكاران، ده‌زگاكانی راگه‌یاندن باس له ماف‌و رێزی كرێكاران ده‌كه‌ن‌و قسه‌و باسی زۆر له‌و باره‌وه هه‌ڵده‌رێژن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی بایه‌خی ئه‌و راپۆرته‌یه، باسكردنه له پیرۆزی كار‌و مافی كرێكاران له روانگه‌ی ئیسلامه‌وه، كه ئاخۆ چۆن ئیسلام رێنمایی تایبه‌ت‌و گرنگی سه‌باره‌ت به مافی كرێكار ده‌ركردووه، ره‌وشتی كرێكار‌و چاودێری كردنی كار‌و خۆ دوور گرتن له خیانه‌ت‌و كه‌مته‌رخه‌می‌و فێڵ‌و كۆمه‌ڵێك شتی تر، یه‌كێكه له‌و باسانه‌ی خه‌ڵكێكی زۆر له‌و باره‌وه قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كات، له ئیسلامدا ده‌بێ خاوه‌ن كار ره‌چاوی ته‌واوی مافه‌كانی كرێكار بكات، له‌هه‌مان كاتیش ده‌بێ كارێكار به‌جوانی‌و رێك‌و پێكی كاره‌كه‌ی به‌ڕێوه ببات، بۆ قسه كردن له‌سه‌ر ئه‌و یاده‌و رێز‌و مافی كرێكار به پێویستمان زانی چه‌ند پرسیارێك ئاراسته‌ی به‌رێز مامۆستا مه‌لا محمد ئێنه‌یی ئه‌ندامی لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان بكه‌ین، كه به سوپاسه‌وه‌و به‌م شێوه‌یه وڵامی داینه‌وه:
_ ده‌كرێ بزانین له ئیسلامدا چۆن پێناسه‌ی كار‌و كرێكار كراوه؟
+ دیاره (كار) ئه‌و سه‌رچاوه گرنگ و بایه‌خداره‌یه، كه ژیان و به‌خته‌وه‌ری و كامه‌رانی مرۆڤی پێوه به‌ستراوه‌ته‌و, وه (كرێكار) ئه‌و مرۆڤه‌یه له ئیسلامدا كه ئه‌و كاره‌ی بۆی دانراوه, یاخود به خۆی هه‌ڵیبژاردوه به ڕێك و پێكی كاره‌كه‌ی ده‌كات له چوار چێوه‌ی ئیسلامدا، كه‌واته ده‌كرێ بڵێین كاركردن له ئیسلام شتێكه ده‌چێته چوارچێوه‌ی خێره‌وه، وه‌هه‌ر كارێك له سنووری شه‌ریعه‌ت نه‌چێته ده‌ره‌وه ئه‌وه به باش‌و په‌سه‌ند داده‌نرێت.
ئیسلام فێرمان ده‌كان پێش وشكبوونه‌وه‌ی ئاره‌قی نیوچاوانی كرێكار هه‌قه‌كه‌ی بده‌ینێ
_ تا چه‌ند ئیسلام داكۆكی له مافی كریكار ده‌كات‌و چ جۆره رێزێكی بۆ دیار كردووه؟ یان ئه‌و رێنماییانه چین كه ئیسلام بۆ كه‌سی كرێكاری داناون؟
+ بێگومان ئاینی ئیسلام زۆر داكۆكی له مافی كرێكار كردوه زۆر رێزیشی بۆ داناوه, ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی ئایه‌ته‌كانی قوڕئانی پیرۆز و فه‌رموده‌كانی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان بكه‌ین ده‌بینین له چه‌نده‌ها ئایاتی جۆراو جۆر‌و چه‌نده‌ها فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ر(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) باسی كار‌و كرێكار كراوه.
گه‌ر به‌وردی ته‌ماشای به‌رزی و پایه‌ی كار بكه‌ین له ڕوانگه‌ی ئایات و فه‌رموده‌كانی پێغه‌مبه‌ر(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌بینین سه‌ر به‌رزی و به‌خته‌وه‌ری و شادی هه‌ردو جیهان به ستراوه‌ته‌وه به‌كار , به‌ڵام كاری چاك هه‌روه‌ك له‌م ئایه‌ته ده‌فرموی: [من عمل صالحا من ذكر أو أنثي وهو مؤمن فلنجينه حياة طيبة ولنجزينهم أجرهم بأحسن ماكانو يعملون] سوره النحل 97. واته: هه‌ر كه‌سێ كارێكی چاك بكا یا كار چاك بێت, جا ئه‌م كار چاكه پیاو بێت یا ژن بێت وه له هه‌مان كاتا خاوه‌ن بڕوا‌و ئیماندار بێت ئێمه ژیانێكی پڕ خۆشی و شادی پێ ده‌به‌خشین, وه باشترین یاداشتی كاره‌چاكه‌كه‌ی ده‌ده‌ینه‌وه له هه‌ردوو جیهان, یاخود وه‌ك ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه كه ده‌فه‌رموێت: [وقل إعملوا فسير الله عملكم ورسوله والمؤمنون] وه چه‌نده‌ها ئایه‌تی تریش.
ئیسلام ده‌ستی كرێكار ماچ ده‌كات‌و رێز‌و پاداشتی تایبه‌تی بۆ داناوه
هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ریش (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) هه‌ن كه هه‌مویان پڕن له موژده و هاندان بۆ كرێكار, وه‌ك ئه‌م فه‌رموده‌یه : كه ده‌فه‌رموێت ((اليد العليا خير من اليد السفلي)) یاخود وه‌ك ئه‌م فه‌رموده‌یه كه ده‌فه‌رموێت: (( جارێك یه‌كێك له یاره‌كانی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) هاته لای پێغه‌مبه‌ر ده‌ستی نایه ناو ده‌ستی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) پێغه‌مبه‌ر پێی فه‌رمو ئه‌وه ده‌سته‌كانت بۆ وا زووره ؟ پیاوه‌كه وتی : یاره‌سول الله ده‌سته‌كانم به هۆی كاركردنه‌وه وا زوور بونه بۆ بژێوی منداڵه‌كانم, پێغه‌مبه‌ر خۆشه‌ویستمان (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌ستی پیاوه‌كه‌ی به‌رزكرده‌وه و ماچی كرد فه‌رمووی: ده‌ستی كاركه‌ر ئاگری دۆزه‌خی پێناكه‌وێت.
وه‌هه‌ر كارێك له سنووری شه‌ریعه‌ت نه‌چێته ده‌ره‌وه ئه‌وه به باش داده‌نرێت
_ ئه‌گه‌ر كرێكارێك به وه‌زیفه‌ی خۆی هه‌ڵنه‌ستێ‌و خیانه‌ت له كاره‌كه‌ی بكات سزای چیه له ئیسلامدا؟
+ زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و ئایاتانه كه هاندانی كاركردنیان تێدایه، له‌گه‌ڵ ئیمان هاتونه، واته ئه‌و كاره‌ی كه له‌لای خوا پاداشتی زۆر‌و به‌رزی هه‌یه بناغه‌ی كاره‌كه له سه‌ر ئیمان دامه‌زراوه,وه‌ك ده‌فه‌رموێت[ إلا الذين يَ‌منو وعملوا الصالحات] سوره التین 6. وه چه‌نده‌ها ئایاتی تریش,وه‌ك كرێكار پێویسته له سه‌ری كه كاره‌كه‌ی به‌ڕێك و دڵسۆزی بكات, چونكه گه‌ر كرێكار كه‌مته‌رخه‌م بێت له كاره‌كه‌ی و غه‌ش له كاره‌كه‌ی بكات ئه‌وه ڕوو به‌ڕووی سه‌زای خوایی ده‌بێته‌وه، وه‌ك پێغه‌مبه‌ر (كرێكار كه‌مته‌رخه‌م بێت له كاره‌كه‌ی و غه‌ش له كاره‌كه‌ی بكات ئه‌وه ڕوو به‌ڕووی سه‌زای خوایی ده‌بێته‌وه) (( من غشنا فليس منا )) كرێكار هه‌ر كارێكی كه ده‌یكات پێویسته له سه‌ری كه كاره‌كه به ڕێكی و به جوانی بكات, پێغه‌مبه‌ر (كرێكار كه‌مته‌رخه‌م بێت له كاره‌كه‌ی و غه‌ش له كاره‌كه‌ی بكات ئه‌وه ڕوو به‌ڕووی سه‌زای خوایی ده‌بێته‌وه) ( إن الله يحب اذا عمل احد كم عملا ان يتقنه ) .
هه‌ر كرێكارێك كه‌مته‌رخه‌م بێت له كاره‌كه‌ی‌و غه‌ش له كاره‌كه‌ی بكات ئه‌وه ڕوو به‌ڕووی سه‌زای خوایی ده‌بێته‌وه
_ ئه‌ی ئه‌گه‌ر كرێكارێك به‌ڵێنی به‌درۆ به‌خه‌ڵك بدات و كاروباری خه‌ڵك دوا بخات‌و له واده‌ی دیاریكراو نه‌چێته سه‌ر كار چ گوناهێكی هه‌یه؟
+ بێ گومان بۆ هه‌موو كه‌سێك (به‌ڵێن شكێنی) ده‌رچونه له ڕێزی ئیماندارانی ڕاست و ته‌واو, ئه‌و به‌ڵێن شكێنه مرۆڤ ده‌خاته ڕێزی بێ ئیمان‌و دووڕوان, هه‌ر وه‌ك پێغه‌مبه‌ر (كرێكار كه‌مته‌رخه‌م بێت له كاره‌كه‌ی و غه‌ش له كاره‌كه‌ی بكات ئه‌وه ڕوو به‌ڕووی سه‌زای خوایی ده‌بێته‌وه) ده‌فه‌رموێت : (علامة المنافق ثلاثة إذا حدث كذب,وإذا وعد أخلف,وإذا أتمن خان)، بۆیه نابێ كرێكارێك كه خۆی به خاوه‌نی ره‌وشتی به‌رزو ئه‌خلاقی موسڵمانانه ده‌زانێ، خیانه‌ت‌و فێل‌و بێ به‌ڵێنی بكات، چونكه ده‌زانی ئه‌مه تاواته‌و سزای له‌سه‌ر هه‌یه.
_ زۆر جار ده‌بیستین كه خاوه‌ن كار به‌هه‌ر هۆیێ له هۆیه‌كان مافی كرێكار پێشێل ده‌كات‌و كاری قوڕس‌و زیاد له كاتی دیاری كراوی پێ ده‌كات ئه‌مه‌یان چۆنه؟
+ كرێكار دوای ئه‌وه‌ی كاره‌كه‌ی ته‌واو كرد پێویسته له سه‌ر خاوه‌نكاره‌كه كرێی كاره‌كه‌ی ده‌ست به‌جێ بداته كرێكاره‌كه,وه‌ك پێغه‌مبه‌ر (كرێكار كه‌مته‌رخه‌م بێت له كاره‌كه‌ی و غه‌ش له كاره‌كه‌ی بكات ئه‌وه ڕوو به‌ڕووی سه‌زای خوایی ده‌بێته‌وه) ده‌فه‌رموێت : ((أعطوا الاجير الاجره قبل ان يجف عرقه)) واته : كرێی كرێكار بده‌ن پێش ئه‌وه‌ی ئاره‌قه‌ی وشك بێـه‌وه,بۆیه نه‌دانی كرێی كرێكار یاخود دواخستنی سته‌مو گوناهه ده‌بێته هۆی توڕه‌ی خوا .
ئیسلام فێرمان ده‌كان پێش وشكبوونه‌وه‌ی ئاره‌قی نیوچاوانی كرێكار هه‌قه‌كه‌ی بده‌ینێ
_ كرێكار هه‌یه له كارگه، یان كۆمپانیا، وه‌یا كه‌رتی تایبه‌ت، یا له شوێنێكی دیاریكراو كار ده‌كات، به‌ڵام جاری وا هه‌یه خیانه‌ت له پیشه‌كه‌ی ده‌كات ده‌كرێ بزانین سزای ئه‌مه چۆنه؟
+ له ڕاستیدا هه‌ر كه‌سێك هه‌ر كارێكی پێ سپێردرا ئه‌وه ئه‌و كاره‌ی بۆی داندراوه ده‌بێته ئه‌مانه‌ت له سه‌ر شانی, هه‌ركه كه‌مته‌رخه‌می كرد, یاخود به غه‌ش‌و ناته‌واوی كاره‌كه كرد, ئه‌وه ده‌كه‌وێته خانه‌ی خائینان, خواش ده‌فه‌رموێت [ إن الله لايحب الخائنين] سوره انفال 58 . هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ریش ده‌فه‌رموێت : (لا إيمان لمن لا أمانة له ولا دين لمن لا عه‌دله] .
له ئیسلامدا خیانه‌تی هه‌ر كارمه‌ندو كرێكارێك به تاوان هه‌ژمار ده‌كرێت
_ په‌یامی ئیسلام به شێوه‌یه‌كی گشتی له‌باره‌ی مافی كرێكاره‌وه چیه؟
+ دیاره په‌یامی ئیسلام به شێوه‌یێكی گشتی بۆ كار‌و كرێكار ئه‌وه‌یه, كاری چاك و پوخت واجبه به‌ر ده‌وامی هه‌بێت, وه‌كرێكاریش ئه‌ركی سه‌ر شانیه‌تی ئه‌و كاره‌ی بۆ دانراوه به دڵسۆزی و پوختی ئه‌نجامی بدات, بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌ی ماندو بوونی شادمان و سه‌ر به‌رزی بكا خوا ده‌فه‌رموێت [وأن ليس للإنسان ما سعي وأن سعيه سوف يري] سوره النجم 40 .
_ دوا په‌یامتان چیه؟
له كۆتاییدا به بۆنه‌ی جه‌ژنی كرێكارانی جیهان كه ده‌كاته 1ی ئایار داواكارم له ته‌واوی ئه‌وده‌سته‌ڵات و كۆمپانیایانه‌ی كه كرێكاریان له‌لا كار ده‌كه‌ن ڕێز له كرێكار بگرن مافی ته‌واوی خۆیان بده‌نێ و مافیان پێشێل نه‌كه‌ن, وه له هه‌مان كاتیش‌دا داوا له كرێكارانی جیهان به‌گشتی و كرێكارانی كوردستان به تایبه‌تی ده‌كه‌م كه كاره‌كانیان به دڵسۆزی پوختی بكه‌ن.
|