پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر هه‌ندێ ده‌زگای راگه‌یاندنی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی باسیان له‌وه‌كرد كه گوایه په‌رله‌مانی میسر پڕۆژه یاسایه‌ك به‌ناوی (سه‌رجێی ماڵئاوایی نێوان ژن و مێرد دوای مردنیان)په‌سند ده‌كات، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌وقاف ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه پڕۆژه یاسای له‌وجۆره له په‌رله‌مانی میسر بوونی نییه.
دكتۆر به‌شیر خه‌لیل حه‌داد سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی له په‌رله‌مانی كوردستان، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: چه‌ند رۆژێكه له‌هه‌ندێ ده‌زگای راگه‌یاندن باس له‌وه ده‌كرێت كه گوایه په‌رله‌مانی میسر پڕۆژه یاسایه‌ك به‌ناوی(قانون مچاجعه الوداع بعد وفاه الزوجه)واته (سه‌رجێی ماڵئاوایی نێوان ژن و مێرد دوای مردنیان)په‌سند ده‌كات، مه‌به‌ست له‌و پڕۆژه‌یه ئه‌وه‌یه كه مێرد و ژن بۆ دواجار ده‌توانن كاری سێكسی له‌گه‌ڵ یه‌كتر بكه‌ن بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ژنه‌كه مرد پیاوه‌كه تا(6)سه‌عات دوای مردنی ده‌توانێ له‌گه‌ڵ ژنه مردوه‌كه‌ی خۆی كاری سێكسی بكات و هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر پیاوه‌كه‌ش مرد ژنه‌كه‌ش ده‌توانێت هه‌مان شت بكات كه ئه‌مه كارێكی زۆر ناڕه‌وایه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین لایه‌ن و كه‌ناڵ په‌یوه‌ندیان پێوه‌كردم كه وه‌كو زانایه‌كی ئایینی و هه‌م وه‌كو لیژنه‌ی ئه‌وقاف راتان له سه‌ر ئه‌و پڕۆژه یاسا‌یه چیه.
ناوبراو وتیشی:"دوای ئه‌وه‌ی به‌دواداچوونم بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه كرد بۆمان ده‌ركه‌وت هیچ پڕۆژه یاسایه‌كی ئاوا له په‌رله‌مانی میسر نییه كه كۆمه‌ڵێك ده‌زگای راگه‌یاندن خۆیان پێوه سه‌رقاڵ كردووه، ئه‌مه ته‌نها وه‌كو هه‌وره تریشقه‌یه‌كی راگه‌یاندنه و كه‌سێك بۆ خۆی بڵاوی كردوه‌ته‌وه چونكه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی میسری ده‌ڵێن نه‌ئه‌و پڕۆژه یاسا‌یه هه‌یه‌و نه‌هاتۆ‌ته په‌رله‌مان و هه‌روه‌ها نایته په‌رله‌مانیش، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هات ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌وه قبوڵ ناكه‌ین".
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌وقاف وتی:"ئه‌گه‌ر شتێكی وابوو ئێمه هه‌م وه‌كو زانایه‌كی ئایینی و هه‌م وه‌ك لیژنه‌ی ئه‌وقاف به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌وه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه چونكه ئایینی پیرۆزی ئیسلام هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ئه‌وه نییه ئیهانه‌ی كه‌رامه‌تی مرۆڤ بكرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مرۆڤ له‌ئایینی پیرۆز چ به‌زیندوویی بێ یان به‌مردوویی به‌رێزه‌و ئه‌و كاره پێچه‌وانه‌ی ئایینی ئیسلامه و قبوڵیشی ناكات و هه‌روه‌ها ئایینه‌كانی تریش ئه‌م كاره قبوڵ ناكه‌ن، له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه عه‌قڵی مرۆڤیش قبوڵی ناكات چونكه له‌كاتێكدا كه له‌ماڵێكدا مێرد یان ژن ده‌مرێت هه‌ر له‌ماوه‌ی شه‌ش ساعاتی یه‌كه‌م دا ماوه‌ی كۆبونه‌وه‌ی خزم و خه‌ڵك و گریانه و بارودۆخێكی زۆر ناسروشتی له‌ماڵه‌كه روو ده‌دات و هه‌موو خه‌ریكی مه‌یت شوشتن و كفن كردنی، نازانم چون ئه‌و پیاوه یان ئه‌و ژنه لایه‌نی جنسی ده‌جوڵی كه ئه‌و كاره‌بكات، بۆیه ئه‌م كاره عه‌قڵ و مه‌نتیق و ئیسلام قبوڵی ناكات".
هه‌روه‌ها دكتۆر به‌شیر رونیشیكردوه"ئه‌مه كارێكی گاڵته‌جاڕیه و خه‌ڵكانێكی بێ دین و به‌دره‌وشت و دژ به‌مرۆڤایه‌تی ئه‌م شتانه بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌و خه‌ڵكی پێوه سه‌رقاڵ ده‌كه‌ن له پێناو گه‌یشتن به‌مه‌رامه‌كانی خۆیان".
|