له ژماره (14)ی نیسانی (2012) گۆڤاری چرپه بابه‌تێكی هه‌ڵمه‌ت گۆرانی بڵاوكردۆته‌وه، كه وه‌ك له گۆڤاره‌كه نووسراوه پێشتر له نه‌رویج قورئانی سووتاندووه، هه‌رچی سوكایه‌تییه له‌و بابه‌ته به‌رامبه‌ر خوای گه‌وره به‌كارهێندراوه، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌مترین ره‌وشتی هه‌بێت به بینینى ئه‌م رستانه تووشی شۆك ده‌بێت، به‌وه‌ی چۆن مرۆڤێك رێگه به‌خۆی ده‌دات ئه‌وه‌نده بێ رێز بێت، پاشانیش چۆن گۆڤارێك رێگه به‌خۆی ده‌دات بڵاوی بكاته‌وه.
ده‌قی بابه‌ته‌كه له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بوك بڵاوكراوه‌ته‌وه، پاشان گۆڤاره‌كه به‌ناوی ئه‌وه‌ی كه موسڵمانانی لێ ئاگادار بكاته‌وه، هه‌ڵستاوه ده‌قه‌كه‌ی وه‌كو خۆی بڵاوكردۆته‌وه، كه ئه‌وه‌نده‌ی گۆڤاره‌كه ته‌شهیری به پیرۆزییه‌كان كردووه، خودی نووسه‌ره‌كه نه‌یكردووه، چونكه ئه‌م حاڵه‌تانه له فه‌یس بووك جار‌و بار به دیار ده‌كه‌ون، به‌ڵام هێنانی بۆ سه‌ر روپه‌ڕی گۆڤار‌و، پاشان ریكلام بۆ كردنی له لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می گۆڤاره‌كه، هه‌وڵێكی دیار‌و به‌رچاوه بۆ ناساندنی بابه‌ته‌كه‌و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی، بۆیه یه‌كێتی زانایان وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی خۆی، له‌وه‌ی ماوه‌یه‌كه ئه‌و هێڕشانه ده‌ستیان پێكردۆته‌وه، به تووندی ئیدانه‌ی كاره‌كه ده‌كات‌و، به هه‌موو لایه‌كیشی راده‌گه‌یه‌نێت، كه له رۆژی یه‌ك شه‌مه‌وه سكاڵای یاسایی تۆمار ده‌كه‌ن له دژی گۆڤاره‌كه‌و، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیشی لێ ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه، به‌تایبه‌تی داواكاری گشتی ده‌بێ لێپێچینه‌وه‌ی جیددی بكات‌و رێ‌و شوێنه یاساییه‌كان بگرێته به‌ر. ئه‌گه‌ر رێ‌و شوێنی تووندی ياساييش نه‌گیرێته به‌ر، ئه‌وا په‌نا بۆ خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری ده‌به‌ن.
هه‌روه‌ها یه‌كێتی زانایان گله‌یی له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری‌و خودی وه‌زیری رۆشنبیری ده‌كات، كه له سه‌رده‌می ئه‌وانه‌وه ئه‌وه چه‌ندین جاره له په‌نای چالاكی رۆشنبیری سه‌روه‌ری یاسا پێشێل ده‌كرێت‌و، سوكایه‌تی به پیرۆزییه‌كانی موسڵمانان ده‌كرێت‌و، ئه‌وانیش كه‌مترین لێپیچینه‌وه‌یان نه‌كردووه.
|