گۆڤاری چرپه له روونكردنه‌وه‌یه‌ك داوای لێبوردن ده‌كه ن، هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌یه‌نن، كه ئه‌ان به نیازێكی باش كاره‌كه‌یان كردوه، بۆ ئه‌وه‌یان بووه، كه موسڵمانان ئاگاداری ئه‌و كارانه بن‌و، بێده‌نگ نه‌بن له سوكایه‌تیه‌كان، به‌ڵگه‌شیان ئه‌وه‌یه، كه له پێشه‌كی بابه‌ته‌كه ره خنه یان گرتووه، هه‌روه‌ها له ژماره‌كانی رابردووش هه‌میشه داكۆكیان له ئیسلام كردووه ، ئه‌مه‌ش ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌یه :
روونكردنەوەیەك لە گۆڤاری چرپه وە
بۆ : رای گشتی و سەرجەم كەناڵەكانی راگەیاندن ئێمه وه‌ك ستافی گۆڤاری (چرپه) به‌پێویستمان زانی ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه بۆ ڕای گشتی و ته‌واوی موسڵمانان بڵاو بكه‌ینه‌وه، له‌ڕاونگه‌ی ئه‌وه‌ی كه مڕۆڤ (مه‌عسوم) نییه له‌هه‌ڵه‌كردن، هه‌روه‌ها له‌و ڕوانگه‌یه‌ی كه ئه‌وه‌ی هه‌ڵه نه‌كات كاره‌كانی رایی نابێت، ئێمه‌ش له‌گۆڤاری (چرپه) دوور له‌خواستی خۆمان له‌ژماره (14) كه‌وتینیه نێو هه‌ڵه‌یه‌كه‌وه كه دواتر دوای ئه‌وه‌ی شه‌ن و كه‌وی ئه‌وبابه‌ته‌مانكرد مه‌ترسی هه‌ڵه‌كه‌مان بۆ روون بۆوه، بێگومان هیچ لۆژیكێك ئه‌وه قبوڵ ناكات كه‌ستافی گۆڤارێك كار له‌سه‌ر ناوزڕاندنی خۆیان بكه‌ن، وه‌لێ ئه‌مه حاڵه‌تێك بوو به‌ته‌وازوعه‌وه به‌سه‌رماندا تێپه‌ڕی، بۆیه له‌به‌راییدا داوای لێبوردنی خۆمان له‌خوای گه‌وره ده‌كه‌ین و پاشانیش له موسڵمانان. ده‌مانه‌وێت ئه‌و ڕاستیه‌ش بخه‌ینه روو له‌ته‌واوی ژماره‌كانی رابردوودا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك خزمه‌تمان به‌كۆمه‌ڵگه و داكۆكیمان له‌ئایینی پیرۆزی ئیسلام كردووه، بۆیه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه جارێكی دیكه رێگه به‌خۆمان نا‌ده‌ین هه‌ڵه‌ی وابه‌سه‌رماندا تێپه‌ڕێت. هه‌ربۆیه‌ش گۆڤاره‌كه‌مان له‌ته‌واوی بازاڕ كۆكرده‌وه و له‌ژماره‌ی داهاتووش داوای لێبووردن له هه‌موو ئه‌وكه‌سانه ده‌كه‌ین كه به‌هۆی ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌وه هه‌ستیان بریندار بووه.
وێنه‌یه‌ك بۆ:
1- وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به‌ڕێز
2- لێژنه‌ی ئه‌وقافی په‌رله‌مانی كوردستانی به‌ڕێز
3- یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی به‌ڕێز
4- سه‌رجه‌م مامۆستایانی ئاینی به‌ڕێز
تێبینی: زۆر سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراسته‌ی ئه‌و مامۆستا به‌ڕێزانه ده‌كه‌ین كه له‌مه‌ترسی ئه‌م بابه‌ته وشیاریان كردینه‌وه .
تێبینی: یه‌كێتی زانایان تا بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه واڵه ش سووره له‌سه‌ر تۆماركردنی سكاڵا‌و، پێشیان وایه كێشه ته‌نها گۆڤارێك نییه، به‌ڵكو وه‌مه بووه‌ته دیارده‌یه‌ك، كه له ڤیستیڤاڵه‌كان‌و پاشكۆی هه‌ندێك رۆژنامه‌ی هه‌فتانه سوكایه‌تی به پیرۆزیه‌كانی ئیسلام ده‌كرێت. |