شه‌وی هه‌ینی له‌سه‌ر شه‌مه شاندی مامۆستایانی ئایینی هه‌رێمی كوردستان له فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه به‌رێكه‌وتن‌و، گه‌ییشتنه قاهیره.
مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان كه پێشتر چوو بووه به سایتی زانایان راگه‌یاند: سه‌رجه‌م مامۆستایانمان گه‌ییشتنه جێگه‌و، تا ئه‌وانیش هاتن‌و شوێن‌و هه‌موو پێداویستیه‌كانمان بۆ دابین كردبون، بۆ ئه‌وه‌ی پشوو بده‌ن‌و پاشانیش ده‌ست به خوله‌كه بكرێت.
شایانی باسه یكێتی زانایان به هه‌ماهه‌نگی رێكخراوی ده‌رچووانی ئه‌زهه‌ر خولێكی بۆ 30مامۆستای ئایینی هه‌رێمی كورستان سازكردووه، كه تێیدا گه‌وره زانایانی ئه‌زهه‌ر وانه‌كان ده‌ڵێنه‌وه‌و، بۆ ماوه‌ی مانگێك به‌ره‌وام ده‌بێت‌و، سه‌رباری چه‌ند بابه‌تێكی هه‌نووكه‌یی، چه‌ند شوێنێكی گرنگ‌و شوێنه‌واری میسریش به‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه.
|