سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌مه (6/5/2012) شاندێكی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان سه‌ردانی شێروان حه‌یده‌ری وه‌زیری دادیان كرد.
مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به سایتی زانایانی راگه‌یاند: ئێمه وێڕای پیرۆزباییكردن له وه‌زیری داد، داوامان لێ‌كرد، كه داواكاری گشتی ئه‌كتیڤتر بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی رێگیری بكرێت، له‌و سوكایه‌تییانه‌ی له رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان به پیرۆزییه‌كانی ئیسلام‌و موسڵمانان ده‌كرێن، به‌تایبه‌تی ماوه‌یه‌كه ئه‌و حاڵه‌تانه ده‌ستیان پێكردۆته‌وه.
مامۆستا مه‌لا جه‌لال نه‌یشارده‌وه، كه داواكاری گشتی ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا كۆمه‌ڵێك شتی باسی كرد، به‌ڵام پێویسته كاراتر بێت، خۆشبه‌ختانه وه‌زیری داد زۆر پشتیوانی كردین‌و، گووتی: هه‌موو پشتیوانیهكتانه كهینو، به ته‌ئكید داوا ده‌كه‌ین زۆر به جیددی ئیش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین.
|