له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شدا، گۆڤاری چرپه داخرا، هه‌روه‌ها بڕیار درا به زووترین كات لێژنه‌كانی ئه‌وقاف‌و كاورباری ئایینی‌و لێژنه‌ی مافی مرۆڤ‌و لێژنه‌ی یاسایی پڕۆژه بڕیارێك ئاماده بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌جریمی ئه‌و كارانه بكرێت‌و، رێگه نه‌درێت ئه‌و حاڵه‌تانه دووباره ببنه‌وه.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌یه:
(راگه‌یاندراوی كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌ش)
له‌سه‌روو به‌ندی ئه‌و ده‌نگۆیه‌ی كه له‌م رۆژانه‌ی دواییدا بڵاو بۆوه سه‌باره‌ت به بڵاو كردنه‌وه‌ی بابه‌تێك له‌دوایین ژماره‌ی گۆڤاری چرپه كه بێ رێزی و سووكایه‌تیه‌كی زۆری تێدا بوو بۆ سه‌ر پیرۆزه‌كانی ئیسلام و ته‌نانه‌ت زاتی خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ر (د.خ) بووه هۆی نیگه‌رانی و تووره‌یی خه‌ڵكانی كوردستان و مامۆستایانی ئاینی و ده‌زگا فه‌رمیه‌كانی حكومه‌ت.
ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 6/5/2012 له هۆڵی لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی له په‌رله‌مانی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش ساز كرا له‌نێوان (لیژنه‌ی ئه‌وقاف و لیژنه‌ی یاسایی و لیژنه‌ی مافی مرۆڤ) ی په‌رله‌مانی كوردستان و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی و یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلام و سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان لقی هه‌ولێر به سه‌رپه‌رشتی لیژنه‌ی ئه‌وقاف، بۆ بانگهێشت كردنی ستافی گۆڤاری چرپه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆیه‌كی تێروته‌سه‌ل له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه كرا‌و له كۆتاییدا ئه‌و بڕیارانه درا.
1-هه‌موو لا كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌م كاره پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوورو یاسا‌و بنه‌ما شه‌رعیه‌كان و ئه‌دابی گشتیه‌و ده‌بێته مایه‌ی بریندار كردنی هه‌ستی خه‌ڵكی موسڵمان.
2- جه‌خت كرایه‌وه له‌سه‌ر دووپات كردنه‌وه‌ی داوای لێبووردن له‌لایه‌ن ستافی گۆڤاری (چرپه) له خوای گه‌وره‌و پاشان له هاووڵاتیانی كوردستان.
3- ستافی گۆڤاره‌كه هه‌رچه‌نده پێیان وایه به‌نیازێكی باش و بۆ ئاگادار كردنه‌وه‌ی خه‌ڵك بووه، وه‌لێ كه ئه‌و هه‌موو نیگارانیه‌ی به دوای خۆی هێنا، ستافه‌كه به‌ویستی خۆی و له‌سه‌ر داوای ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كه بڕیاری راگرتنی گۆڤاره‌كه‌یاندا.
4- لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی و مافی مرۆڤ و لیژنه‌ی یاسایی ته‌ئكید ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر داوای خۆیان كه‌وا به‌زووترین كات پرۆژه بڕیارێك ئاماده بكرێت بۆ قه‌ده‌غه كردن و سزا دانی هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك كه بێ رێزی به‌رامبه‌ر به پیرۆزیه‌كان ده‌كات، ئه‌مه‌ش له سۆنگه‌ی ئه‌وه‌وه كه له‌لایه‌ن زۆرێك رۆژنامه‌و گۆڤار‌و كه‌ناڵه‌كان و چالاكیه رۆشنبیریه‌كان ئه‌م بێ رێزیه ده‌كرێت.
5- هه‌موو لایه‌نه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه جه‌ختیان كرده‌وه له‌سه‌ر به‌رفراوان كردنی پانتایی ئازادی را ده‌ربڕین و رۆژنامه‌گه‌ری، به‌ڵام له‌گه‌ڵ له‌به‌رچاو گرتنی به‌ها به‌رزو باڵاكانی ئاینه‌كان، له هه‌مان كاتیش‌دا له پێش هاتنی هه‌ر رووداوێكی له‌م شێوه‌یه‌دا په‌نا بۆ توندوتیژی و ته‌شهیر نه‌بردرێت به رێكاری یاسایی و مه‌ده‌نی به حه‌كیمانه چاره‌سه‌ر بكرێت.
لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی لیژنه‌ی یاسایی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ
یه‌كێتی زانایانی ئاینی ستافی گۆڤاری چرپه وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان لقی هه‌ولێر
|