ئه‌میر گه‌ردی/میسر
رۆژی شه‌ممه 5\5\2012 به سه‌رۆكایه‌تی‌و سه‌رپه‌رشتی به‌رێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵلا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، شاندی مامۆستایانی ئایینی هه‌رێمی كوردستان، به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌خولێكی فراوانی رۆشنبیری ئایینی هه‌مه‌لایه‌نه له زانكۆی ئه‌زهه‌ر، گه‌یشتنه قاهیره‌ی پایته‌ختی كۆماری میسری عه‌ره‌بی‌و، له‌لایه‌ن نوێنه‌ری رابیته‌ی ده‌رچووانی ئه‌زهه‌ر، به گه‌رمیه‌وه پێشوازییان لێكرا.
ئه‌مه‌و خولی ناوبراو، كه‌ماوه‌ی مانگێك ده‌خایه‌نێ‌و، تیایدا هه‌ریه‌ك له شێخی ئه‌زهه‌رو، موفتی وڵاتی میسر‌و، سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌زهه‌ری شه‌ریف‌و، چه‌ندین كه‌سایه‌تی ئایینی ناسراوی وڵاته‌كه، بابه‌تی تایبه‌ت‌و سه‌رده‌میانه‌ی په‌یوه‌ست به باس‌و خواسه شه‌رعی‌وهه‌نووكه‌ییه‌كان پیِشكه‌ش ده‌كه‌ن، وێڕای به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی شوێن‌و دروشمه‌ئایینییه‌كانی وڵاته‌كه.
شایانی باسه: له‌یه‌كه‌م رۆژی هاتنیان بۆ میسڕ، زانایانی ناوبرا، كه 30 مامۆستا‌و وتاربێژی ناوچه‌جیاجیاكانی هه‌رێمن، سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له مزگه‌وت‌و گۆڕی پێشه‌وای ناسراوی فیقهی ئیسلامی ئیمامی شافیعی (خوا لێی رازی بێت)و، گۆڕی باپیره‌ی سه‌لاِحه‌دیینی ئه‌ییووبی كرد.
|