رۆژی 6/5/2012 به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان و دكتور عبدالمنعم فیومی راگری كۆلێژی زانسته‌كانی ئیسلامی وه‌ك نوێنه‌ری شێخی ئه‌زهه‌ر و به‌رێز : أسامه یاسین جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ده‌رچووانی ئه‌زهه‌ر مه‌راسیمی خوله‌كه‌ی كرده‌وه.
خوله‌كه یه‌ك مانگ ده‌خاینی ، له 1/6/ به‌كۆتایی دێت .
به‌رێز أسامه یاسین جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ده‌رچووانی ئه‌زهه‌ر باسی له‌گرنگی ئه‌م خوله كرد كه له ئه‌نجامی هاوكاری نیوان یه‌كێتی زانایان و مه‌شیه‌خه‌ی ئه‌زهه‌ر ئه‌م خوله ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی زانستی و ئه‌كادیمی زانایانی ئاینی كوردستان به‌رز بكرێته‌وه و ببێته هه‌نگاوزێكی باش بۆ لێك نزیكبوونه‌وه‌ی زیاتری نیوان گه‌لی میسر و گه‌لی كورد .
له‌لای خۆشیه‌وه سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان وێرای ئه‌وه‌ی خۆشحالی خۆی ده‌ربری بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌م خوله و سوپاسی زانكۆی ئه‌زهه‌ریشی كرد بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌م خوله ، و له هه‌مان كاتیش‌دا باسی له ره‌وه‌شی ئاینی هه‌رێمی كوردستان كرد و ئاست به‌رزی زانایانی ئاینی كوردستان به‌رز و پیرۆز نرخاند و هیوای سه‌ركه‌وتن و سه‌رفیرازی بۆ به‌شدار بووانی ئه‌م خوله كرد
|