راگه‌یاندنی لقی گه‌رمیان
ڕۆژی سێ شه‌مه ڕێكه‌وتی 23/4/2012 مامۆستا مه‌لا حمه‌أمین كه‌لاری لێپرسراوی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، به‌شداری كردنه‌وه‌ی پێشه‌نگایه‌كی كتێبی كرد، كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كتێبخانه‌گشتیه‌كانی گه‌رمیان به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی كتێبه‌وه سازی كردبوو، ئه‌مه‌و به‌م بۆنه‌وه، مامۆستا مه‌لا حمه‌أمین كلاری لیپرسراوی لقی گه‌رمیان پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارو سه‌رجه‌م خوێنه‌رانی كتێب كرد‌و، ده‌ستخۆشی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كتێبخانه گشتیه‌كان كرد بۆ سازدانی ئه‌و پێشه‌نگایه.
ڕۆژی چوارشه‌مه ڕێكه‌وتی 24/4/2012 شاندێكی باڵای لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، كه پێكهاتبون له به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا حمه‌أمین كه‌لاری لێپرسراوی لق و مامۆستا أدریس ژاڵه‌یی كاركێری لق و مامۆستا أحمد محمد ئه‌ندامی لیژنه‌ی فتوا و هه‌ریه‌ك له مامۆستا وهاب حسین و مامۆستا فرج محمد و مامۆستا محمد عبدالرحمن ئه‌ندامی زانایان به‌شداریان كرد له سیمینارێك كه فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی گه‌رمیان به هاوكاری رێكخراوی ئه‌رین بۆ سروشت سازیان كردبوو به‌مه به‌ستی هۆشیار كردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان له پاك و خاوێن راگرتنی ژینگه و پاراستنی ،شایه‌نی باسه ڵێپرسراوی لقی گه‌رمیان وێرای ده‌ست خۆشی لێكردنیان وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و له وته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئاینی ئیسلامی پیرۆز زۆر كرنگی به پاك و خاوێنی ژینگه داوه چ ئاو بێ وه چ هه‌وا چ خاك یان دار‌و دره‌خت بۆیه داوای له هاوڵاتیان كرد كه‌وه‌كو ئه‌ركێكی ئاینی و نیشتمانی پاك و خاوێنی ژینگه بپارێزن .
له چاڵاكیێكی دیكه‌دا، شاندیكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، كه پێكهاتبوو: له به‌ڕێزان مامۆستا ئیدریس ژاڵه‌یی كارگێڕی لق و، مامۆستا أحمد محمد اسماعیل ئه‌ندامی لیَژنه‌ی فه‌توای لقی گه‌رمیان، له ڕێكه‌وتی 26/4/2012 به‌شداری له كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئیداره‌ی گه‌رمیاندا كرد، كه هه‌ریه‌ك له نوێنه‌ری سه‌رۆكی حكومه‌تی كوردستان و، نوێنه‌ری جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت تێیدا ئاماده‌ی بون، ئه‌مه‌و شاندی لق چه‌ند داواكاریه‌كیان پێشكه‌شكرد، كه‌سودی مامۆستایانی ئاینی تێدابوو، وه ئه‌و پێداویستیانه‌ی كه هاوڵاتیانی ناوچه‌كه پیَویستیانه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، شاندێكی بالای لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، كه پێكهاتبو: له به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا حمه‌أمین كه‌لاری لێپرسراوی لقی گه‌رمیان و، مامۆستا ئیدریس ژاڵه‌یی كارگێڕی لق و مامۆستا حسیَن ئه‌ندامی زانایان، به‌شداریان كرد له ئاشته‌واییه‌ك له نیَوان عه‌شیره‌ته‌كانی زه‌ندو، زه‌نگه‌نه و، ڕۆژبه‌یانی و، به‌یات و، ئه‌ركه‌وازی و، داوده، كه تێیدا مامۆستا مه‌لا حمه‌أمین كه‌لاری وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد .
|