ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: مه‌عروف مه‌لاعه‌ولا روستایی
له درێژه‌ی كاروچاڵاكیه‌كانی یه‌كَتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، ئێواره‌ی 29/4/2012 به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی‌و، ئاشنابوون به كار‌وباره‌كانی كۆمپانیای ناوبراو، خستنه به‌رباسی چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی په‌یوه‌ست به كاری خێرخوازی كه له‌لایه‌ن ده‌زگای خێرخوازی خوالێخۆش بوو حاجی یه‌حیا ئه‌نجامده‌درێت، شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان، به‌یاوه‌ری شاندێك كه‌پێكهاتبوو له مامۆستا مه‌لا مسته‌فا قیڕژه‌یی‌و، مامۆستا مه‌لا عبدالله سورچی كارگێڕانی لقی هه‌ولێرو، مه‌لا سید أسامه سید بكر، سه‌ردانی كۆمپانیای جیهانیان كرد له شاری هه‌ولێرو، زۆر به‌گه‌رمی پێشوازی كران له لایه‌ن به‌رێز كاك حاجی ئازاد حاجی یه‌حیا خاوه‌نی كۆمپانیای ناوبراو.
له‌و دیداره‌كه‌دا سه‌ره‌تا به‌رپرسی لقی هه‌ولێر به‌بایه‌خه‌وه خزمه‌ت‌و، رۆڵی كۆمپانیای له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كانی وه‌ك ئۆتۆمبێل‌و،چه‌ند بوارێكی تر به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ها گفتوگۆ كرا سه‌باره‌ت به دابینكردنی ئۆتۆمبێل به‌شێوه‌ی قستی فراوان بۆ زانایانی ئاینی‌و، رێ‌و شوێنه پێویسته‌كان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌ستنیشانكران، شایه‌نی باسه خاوه‌نی كۆمپانیا پاڵپشتی‌و، ئاماده‌باشی خۆی‌و، كۆمپانیاكه‌ی بۆ زانایانی ئاینی دووپاتكرده‌وه .
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌و، به مه‌به‌ستی پیرۆزباییكردن له ستافی نوێی لقی 16ی پارتی دیموكراتی كوردستان، سه‌ر له به‌یانی 29/4/2012 شێخ نیاز راغب دێگه‌یی، به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان، به‌یاوه‌ری مامۆستا مه‌لا مسته‌فا مه‌لا محمد كارگێڕی لق‌و، مامۆستا مه‌لا مجید مامه‌رۆكی‌و، مه‌لا محمد روستایی ئه‌ندامانی لق‌و، مامۆستا مه‌لا عمرگرده‌شێری به‌رپرسی ناوچه‌ی سێی یه‌كێتی زانایان، سه‌ردانی لقی 16ی پارتی دیموكراتی كوردستانیان كرد‌و، له لایه‌ن خۆیانه‌وه شاندی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، هیوایان خواست به‌كۆتاهێنانی كۆنفڕاسه‌كانی ناوخۆی لقه‌كان‌و، سه‌رجه‌م ستافی نوێی لقی 16ی پارتی دیموكراتی كوردستان، زیاتر خزمه‌تی جه‌ماوه‌ری ده‌شتی هه‌ولێر به‌هه‌موو جین‌و توێژه‌كان بكه‌ن‌و، هۆكاری به‌ره‌و پێشبردنی‌و، دروستكردنی ره‌وشی ئارام بن بۆ هه‌رێمی كوردستان .
هه‌ر له درێژه‌ی چاڵاكیه‌كاندا، لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان له به‌رواری 1/5/2012 گه‌شتێكی به‌هاری بۆ زیاتر له 100 مامۆستای سنوری لقی هه‌ولێرو، ده‌وروبه‌ر ساز كرد بۆ ده‌ڤه‌ری بارزان.
شایه‌نی باسه له درێژه‌ی گه‌شته‌كه‌یاندا سه‌ردانی گۆڕی یه‌كه‌م دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان‌و، باوكی نه‌ته‌وه‌ی كورد مه‌لا مسته‌فا بارزانی‌و، كاك ئدریس بارزانیان كرد.
|