ڕاگه‌یاندنی لقی چه‌مچه‌ماڵ:
لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایان مامۆستایانی ئایینی سنوره‌كه‌ی به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌و به‌هاره گه‌شتێك بۆ نا‌وچه‌ی قه‌ره‌داغ سازده‌كات
ڕاگه‌یاندنی لقی چه‌مچه‌ماڵ:
سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه 26/4/2012 هه‌ر یه‌ك له به‌ڕێزان مامۆستا شێخ عبدالوهاب سه‌نگا‌وی لێپرسرا‌وی لق و، مامۆستا سیامه‌ند كارگێڕی ڕاگه‌یاندن و، مامۆستا سه‌ید تحسین جه‌باری كارگێڕی نا‌وچه‌ی شۆڕش و، مامۆستا فاخر كارگێڕی ئیداره سه‌ردانی ژماره‌یه‌ك له زانایانی ئایینی نا‌وچه‌كه‌یان كرد‌و، له‌لایه‌ن به‌ڕێزیانه‌وه پێشوازیه‌كی گه‌رم له شاندی لق كرا‌و، خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی به‌و سه‌ردانه، ئه‌مه‌و له لایه‌ن لقی چه‌مچه‌ماڵیشه‌وه دیاریان پێشكه‌ش كرا، شایانی باسه له‌م مانگه‌دا چه‌ندین چالاكی تری كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌نجام درا‌وه‌و به‌شداری چه‌ند بۆنه‌و ئاهه‌نگێكی له سنوره‌كه‌دا كرا‌وه .
له لایه‌كی دیكه‌وه، ڕۆژی د‌و‌وشه‌ممه 30/4/2012 له میانه‌ی كار‌و چاڵاكیه‌كانی لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، ئه‌مساڵیش وه‌ك ساڵانی تر‌و،وه‌ك ئه‌ركێكی پیشه‌یی، به‌هاره گه‌شتێكی به‌ره‌و نا‌وچه‌ی قه‌ره‌داغ ڕێكخست‌و، تیایدا وێڕای گه‌شتكردن، چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كی جۆراوجۆر‌و وبه‌سود له لایه‌ن مامۆستایانی به‌شدابوو پێشكه‌شكراو، پوخته‌ی گه‌شته‌كه به‌م شێوه‌یه بوو:
1- وته‌ی به‌خێرهاتن .
2- سه‌رجه‌م زانایانی ئاماده‌بو‌و خۆیان به‌یه‌كتر ناساند .
3- مامۆستا (صفا‌و سعود عبدالعزیز) كه زانایه‌كی عه‌ره‌به و له سنوری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ نیشته‌جێ یه،وتارێكی خوێنده‌وه به زمانی عه‌ره‌بی له‌سه‌ر گرنگترین سیفاتی زانای ڕاسته‌قینه‌ی ئایینی .
4- لێپرسرا‌وی لق چه‌ند تێبینیه‌كی ئاراسته‌ی زانایانی ئاماده‌بو‌و كرد له‌سه‌ر كاری مامۆستایه‌تی .
5- به‌رنامه‌ی پرسیار و دیاری ئاماده‌كرابو‌و له‌لایه‌ن مامۆستا مه‌لا عمر حمه رشید ئیمامی مزگه‌وتی فرقان به‌شێوازێكی زۆر جوان پێشكه‌شكراو، چه‌ند مامۆستایه‌ك خه‌ڵاتیان وه‌رگرت له‌به‌رامبه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كان .
6- هه‌ر‌وه‌ها چه‌ند ستایش و سر‌ودێكی ئایینی پێشكه‌ش به ئاماده‌بوان كرا .
|