دكتۆر جه‌مال قوتب سه‌رۆكی پێشوی ده‌سته‌ی فه‌توا له ئه‌زهه‌ری شه‌ریف، له میانی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان‌و، هاتنی بۆ سه‌ردانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان ته‌ئكیدی له‌سه‌ر گرنگی فه‌توا كرده‌وه‌و، گوتی:
ئه‌وه‌ی له‌م سه‌ردانه‌و به هه‌رێمی كوردستانه‌وه دڵخۆش بووم بوونی لێژنه‌ی فه‌توایه، چونكه ئێمه ئه‌زموونمان له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتان هه‌یه، هه‌ر كاتێك یه‌ك فه‌توا هه‌بووبێت، موسڵمانان هه‌میشه یه‌كگرتوو‌و یه‌كڕیز‌و خاوه‌نی یه‌ك هه‌ڵوێستن‌و به برایه‌تی ده‌ژین.
به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌گه‌ر چه‌ند فه‌توایه‌ك هه‌بووبێت‌و، هه‌ر مامۆستایه‌ك له‌لایه‌ك فه‌توا بدات، موسڵمانانی ئه‌م وڵاته له دڵه راوكێ‌و نائارامی ده‌ژین، بۆیه ده‌بێ شانازی به‌وه بكه‌ین، له كوردستان فه‌توا هه‌یه‌و، مامۆستایانی ئایینی ئێره رێز له فه‌توا ده‌گرن‌و، سه‌رئێشه‌و دڵه‌راوكێ بۆ موسڵمانانی كوردستان دروست ناكه‌ن.
|