شه‌وی رابردوو (6/5/2012) مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی رۆژنامه‌نووس‌و فه‌رمانبه‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینی، دوێنێ شه‌و له به‌رنامه‌یه‌كی رادیۆی زاگرۆس باسی له‌وه كردبوو، كه ئه‌و په‌یوه‌ندی به داواكاری گشتییه‌وه كردووه، گوایه پێی راگه‌یاندووه، كه یه‌كێتی زانایان سكاڵای له‌سه‌ر گۆڤاری چرپه تۆمار نه‌كردووه، ئه‌وانه ته‌نها قسه‌ی ئیعلامینه، ئه‌مڕۆش له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك، به وشه‌ی (بانگه‌شه) ئاماژه به هه‌مان كار ده‌كات.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م قسانه به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌م قۆناغه زۆر هه‌ستیارن، بۆیه وێڕای ده‌ستخۆشیمان، كه داوای كردبوو، پێویسته حكومه‌ت ئه‌م كارانه به‌شێوه‌ی یاسایی‌و له رێگه‌ی كه‌سانی ره‌سمییه‌وه كاره‌كان بكات،بۆ هه‌موو لایه‌نی روون ده‌كه‌ینه‌وه، كه وه‌ك رامان گه‌یاند بوو، دوێنێ یه‌ك شه‌مه سكالامان تۆمار كرد، ئه‌مڕۆش به نووسراوی ره‌سمی داواكاری گشتی وه‌ڵامی نووسراوه‌كه‌ی داوه‌ته‌وه، كه له ده‌قه‌كه‌ی هاتووه:
بۆ/ یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
ب/ وه‌ڵام
ئاماژه به نووسراوتان ژماره (199) له (6/5/2012) ده‌رباره‌ی جوڵاندنی سكاڵا له‌سه‌ر گۆڤاری چرپه‌ن به جه‌نابتان راده‌گه‌یه‌نین، كه به نووسراوی ژماره (6/533) له (6/5/2012) سكاڵامان تۆمار كردووه له‌سه‌ر گۆڤاره‌كه‌و نووسه‌ری بابه‌ته‌كه.. له‌گه‌ڵ رێزدا
دادوه‌ر
سازگار عه‌لی ناجی عه‌تار
سه‌رۆكی داواكاری گشتی
ئه‌گه‌ر ته‌ماشای نێژووه‌كان بكرێت، هه‌موو كاره‌كان دوێنێ ئه‌نجام دراون، كه هه‌موو لایه‌ك ده‌ستخۆشی له داواكاری گشتی ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی به جیددی كار له‌سه‌ر نووسه‌ری بابه‌ته‌كه‌ش بكرێت.
|